محەممەد موخبیر
سیاسەتوانی ئێرانی و سەرۆک کۆماری کاتیی ئێران / From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد موخبیر دێزفوولی (بە فارسی: محمد مخبر دزفولی؛ لەدایکبووی ١٩٥٥ لە دژپێڵ) سیاسەتوانێکی ئێرانییە کە لە ئێستادا بەشێوەی کاتی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران کار دەکات. ئەو لە ٨ی ئابی ٢٠٢١ەوە وەکوو حەوتەمین جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر کار بووە، کە دوای مردنی ئیبراھیم ڕەئیسی لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، بەشێوەی کاتی جێگای سەرۆک کۆماری گرتووەتەوە. موخبیر ھەروەھا ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەمە و پێشتر سەرۆکی بارەگای جێبەجێکاریی فەرمانی ئیمام، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی بانکی سینا و جێگری پارێزگاری خووزستان بووە.[1][2][3][4]
زانیاریی خێرا محەممەد موخبیر محمد مخبر, سەرۆک کۆماری ئێران (کاتی) ...
محەممەد موخبیر محمد مخبر | |
---|---|
موخبیر لە ساڵی ٢٠٢٣ | |
سەرۆک کۆماری ئێران (کاتی) | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ | |
ڕێبەر | عەلی خامنەیی |
پێشینە | ئیبراھیم ڕەئیسی |
٧ەمین جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٨ی ئابی ٢٠٢١ | |
سەرۆک کۆمار | ئیبراھیم ڕەئیسی |
پێشینە | ئیسحاق جەھانگیری |
ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | عەلی خامنەیی |
سەرۆک | سادق لاریجانی |
سەرۆکی بارەگای جێبەجێکاریی فەرمانی ئیمام | |
لە پۆستدا بووە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٧ – ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | عەلی خامنەیی |
پێشینە | محەممەدجەواد ئیرەوانی |
پاشینە | عارف نەورۆزی (کاتی) پەرویز فەتاح |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | محەممەد موخبیر دێزفوولی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٨–٦٩) دژپێڵ، ئێرانی پەھلەوی |
نەتەوە | ئێرانی |
پارتی سیاسی | سەربەخۆ |
پیشە | سیاسەتوان • بەڕێوەبەری جێبەجێکار |
دایخە