محەممەد کوڕی حەسەن ئەلمەھدی
From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد کوڕی حەسەن ئەلمەھدی (بە عەرەبی: محمد بن الحسن بن علي المهدي) ناسراو بە حۆجەت کوڕی حەسەن (بە عەرەبی: حُجَّة ٱبْن ٱلْحَسَن) بەپێ باوەریی شیعەی دوازدە ئیمامٍ، دوازدەھەمین و دوایین ئیمام و ھەمان مەھدی مزگێنی دراوە. ئەو کوڕی حەسەنی عەسکەری، ئیمامی یازدەھەمی شیعەکان و وەکوو پەێغەمەری ئیسلام ناوی محەممەد و نازناوی ئەبۆلقاسمە.
زانیاریی خێرا محەممەد کوڕی حەسەن ئەلمەھدیمحمد بن الحسن بن علي المهدي ١٢مین ئیمامی شیعەی دوازدە ئیمام, لەدایکبوون ...
محەممەد کوڕی حەسەن ئەلمەھدی محمد بن الحسن بن علي المهدي ١٢مین ئیمامی شیعەی دوازدە ئیمام | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٥ شەعبان ٢٥٦ کۆچی[1] (نز. (870-07-18) 18ی تەممووزی 870 زایینی) |
ونبوون | شارانەوەی بچووک کاتی شارانەوە c. ٨٧٣ و تەمەنی ٥ ساڵی شارانەوەی گەورە نز. ٩٤١ سامەڕا, خەلافەتی عەبباسی |
مۆنیومێنتەکان | Al-Sahlah Mosque, عێراق مەقامە غەیبەت, مزگەوتی جەمکەران, ئێران |
وەکیل | ٤ بریکار
|
ناسراوە بە | شیعەی دوازدە ئیمام |
کار | |
وادە | ٨٧٤ زایینی– ئێستا |
پێش | حەسەنی عەسکەری |
بزاڤ | شیعەی دوازدە ئیمام |
بەرامبەر(ەکان) | شەیتان, سۆفیانی, دەجاڵ |
باوان(ەکان) | حەسەنی عەسکەری (باوک) نەرجێس (دایک)[4] |
دایخە
شیعەکانی باوەڕیان وایە کە ئیمام مەھدی لە ١٥ی شەعبانی ٢٥٦ کۆچی لە سامەڕا لە دایکبووە و لە دووای کوژرانی باوکی، حەسەنی عەسکەری، لە تەمەنی ٥ ساڵی دا گەیشتە ئیمامەت.[5] باوەر وایە ئەو پاش گەیشتنی بە ئیمامەت لە سامەڕا، لە ڕێگای ٤ بریکار لەگەڵ شوێنگرانی پەیوەندی ھەبووە. ئەم سەردەمە بەناوی سەردەمی شارانەوەی بچووک باس دەکرێت.[6][7]
زۆربەی سوننەکان ئەمە قبووڵ ناکەن و بڕوایان وایە مەھدی هێشتا لە دایک نەبووە.[8]