نیکۆلاس کۆپەرنیکۆس
پیاوی ئایینی، ماتماتیکزان و ئەستێرەناسی سەردەمی ڕینێسانس / From Wikipedia, the free encyclopedia
نیکۆڵاس کۆپەرنیکۆس (بە ئەڵمانی: Nikolaus Kopernikus)، (بە پۆڵەندی: Mikołaj Kopernik)، (١٩ی شوباتی ١٤٧٣ — ٢٤ی ئایاری ١٥٤٣) زانایەکی بواری بیرکاری و ئەستێرەناسیی سەردەمی ڕێنیسانسە. مۆدێلێکی دەربارەی گەردوون پێشکەش کرد لەسەر بنەمای ئەوەی کە خۆر نەوەک زەوی دەکەوێتە سەنتەری گەردوون، کە ئەمەش پێدەچێ لە ئەنجامی ھەوڵی خۆی بووبێ نەوەک دووبارەکردنەوەی ھەمان بیرۆکەی ئەریستارکوسی سامۆس، کە ھەژدە سەدە پێش ئەو باسی ئەو مۆدێلەی کردبوو.
کتێبە بڵاوکراوەکەی نیکۆڵاس De revolutionbus orbuim coelestium کە دەربارەی شۆڕشی گۆی گەردوونییە و ماوەیەکی کەم پێش مردنی بڵاوکرایەوە، ڕووداوێکی سەرەکی بوو لە مێژووی زانستدا، کە بووە ھۆی درووستبوونی شۆڕشی (کەپێرنیکان) و کارێکی سەرمەشقانە بوو لەبواری شۆڕشی زانستیی.[1]
نیکۆڵاس لە پروسیای شاھانە لە دایک بووەو ھەر لە وێش کۆچی دوایی کردووە. ئەم ناوچەیە لەوەتەی ساڵی ١٤٤٦ بەشێک لە شانەشینی پۆڵەند بووە. نیکۆڵاس زانایەکی فرەزمان و بیرکاریزان و گەردوونناس و وەرگێڕ و پارێزگار و دیپلۆماتکارو ئابووری ناس بووەو ھەروەھا دکتۆرای لە دەستووری یاسایی بەدەستھێناوە.
نیکۆڵاس لە ساڵی ١٥١٧ تیۆری چەندێتی پارەی داڕشت وەکو زاراوەیەکی بنچینەیی لە ئابووری پارەی (دراو) دا، وە لە ساڵێ ١٥١٩ بنەمایەکی ئابووری داڕشت کە دواتر بە یاسای گرەشەم ناسرا.[2]