ڕێژەی زێڕین
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە بیرکاری و ھەروەھا لە ھونەرەکانیشدا، دوو بڕ لە حەنای یەکتردا دەبنە خاوەنی ڕێژەی زێڕین ئەگەر ڕێژەی کۆی ئەو دوو بڕە بە بڕە گەورەترەکە یەکسان بێ بە ڕێژەی بڕە گەورەترەکە بە بچووکترەکە. ڕێژەی زێڕین نەگۆڕێکە لە بیرکاریدا کە مەزناھییەکەی نێزیکەی ١٫٦١٨٠٣٣٩٨٨٧ دەبێ.[1] بێجگە ڕێژەی زێڕین، ڕێژەی خودایی،[2] ڕێژەی دوور و ناوین[3] و چەند ناوێکی تریشی ھەیە. بۆ نیشاندانی ئەم ڕێژەیە زیاتر پیتی یۆنانیی فی (φ) بەکار دەبردرێ.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئەم وتارە لە پێشوودا وتارێکی ھەڵبژێردراو بووە، بەڵام بەپێی یەکدەنگی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا یەکلایی کرایەوە کە چی تر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجێت، بۆیە ئێستە چی تر وتارێکی ھەڵبژێردراو نییە. لەوانەیە ھۆکاری نەمانی وەک وتارێکی ھەڵبژێردراو لە پەڕەی وتووێژەکەی باس کرابێت. |
ئەو وێنەیەی لای چەپ چەشنێک شرۆڤەی ئەندازەیییە کە گەر بمانەوێ بە کەڵکوەرگرتن لە جەبر دەری ببڕین دەبێتە:
ئەم ھاوکێشەیە یەک وەڵامی ھەیە کە ئەویش ئەمەیە:
زۆرێک لە ھونەرمەندان و تەلارسازان، لانی کەم لە ڕێنێسانس بەم لاوە، ھەوڵیان داوە ڕێژەی زێڕین بە جۆرێک لە کارەکانیاندا بگونجێنن - بەتایبەت بە بەکارھێنانی لاکێشەی زێڕین، لاکێشەیەک کە تێیدا ڕێژەی لا درێژەکە بە لا کورتەکە ڕێژەی زێڕینە - چونکە باوەڕیان وایە کە ئەو ڕێژەیە لە باری جوانیناسییەوە بۆ مرۆڤ دڵخواز و دڵپەسەندە. بیرکارانیش لەبەر تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانیەتی کە لە ڕێژەی زێڕین دەکۆڵنەوە.