کامپ نۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کامپ نۆ (بەکەتەلانی:Camp Nou) (بەکوردی:یاریگای نوێ) یاریگای تایبەت بە یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنایە دەکەوێتە شاری بەرشەلۆنا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا یاریگاکە لەساڵی ١٩٥٤ دەستکراوە بە بنیادنان و لە ١٩٥٧ کراوەتەوە، ئەم یاریگایە جێگای ٩٩٫٣٥٤[1] ھاندەر دەبێتەوە و گەورەترین یاریگایە لە کیشوەری ئەورووپا وە بە پلەی یازدەیەم دێت لە ڕیزبەندی گەورەترین یاریگاکانی جیھان، یاریگاکە میوانداری دوو یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و ئۆڵۆمپیادی ١٩٩٢ کردووە، فراوانی یاریگای کامپ نۆ بریتیە لە ١٠٥×٦٨ مەتر.