یاساکانی حامۆرابی
From Wikipedia, the free encyclopedia
قانوونی حامۆرابی[1]، کۆمەڵە قانوونێکە لە لایەن حامۆڕابی شەشەمین پاشای زنجیرەی بابلی، لە سەر کێلە بەردێک، بە شێوەیەکی لوولەیی داتاشراوە، گێپەڕەکەی ٦٠ سمە، بەرزاییەکەی ٢٢٥ سمە و نووسینەکەی لە ٤٤ خانەدا جێگەی کراوەتەوە. سەرجەم مادەکانی قانوونەکە بە ٣٠٠ مادە خەمڵێنراوە، هەرچەندە هەندێکی ڕووشێندراوە یا کڕێنراوە، بەڵام هێشتا ٢٨٢ مادەی ماوە. لە بەشی سەرەوەی کێلەکەدا پەیکەری شاماش، خودای ڕۆژ، بە دانیشتوویی لە سەر تەخت هەڵکەنراوە و بە دەستی ڕاستی قانوونەکانی بە حامۆرابی دەسپێرێ و حامۆرابیش لە بەردەمیدا بە گوێڕایەڵی ڕاوەستاوە قانوونەکانی لێ وەردەگرێ. ئەم کۆمەڵە قانوونە، بە زمانی بابلی، بە هێڵی بزماری، بە هەڵکۆڵین لەسەر کێلی بەردی ڕەشی بازلت نووسراوە و لە ناوجەرگەی شاری بابلدا چەقێنراوە، بۆ ئەوەی هەموو کەس بتوانێ بیبینێ و بیخوینێتەوە و ماف و ئەرکەکانی خۆی بزانێ.
قانوونی حامۆرابی | |
---|---|
ناونراوە لەدوای | حامۆڕابی |
وڵات | شارستانیەتی بابل |
چاپەکان | The Laws of Hammurabi, King of Babylonia، Hammurabin lait، The Code of Hammurabi, King of Babylon, about 2250 B.C.، Q19184310 |
زمانی سەرەکی | زمانی ئەکەدی |
زمان | زمانی ئەکەدی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٧٥٢ BCE |
دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |