تەلال بن عەبدوڵڵا
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەلال بن عەبدوڵڵا (لە ٢٦ی شوباتی ١٩٠٩ لە شاری مەککە لەدایک بووە - لە ٧ی تەمموزی ١٩٧٢ کۆچی دوایی کردووە) یەکێک بووە لە پاشاکانی ئوردن .
لە قوتابخانەی سەربازی شاهانەی ساندهێرست لە ئینگلتەرا خوێندوویەتی. دوای ئەوەی عەبدوڵڵای کوڕی حوسێن (عەبدوڵڵای یەکەم) باوکی لە قودس لەلایەن فەڵەستینییەکەوە کوژرا، لە ٢٠ی تەمموزی ١٩٥١ شوێنی گرتەوە. شا تەلال لە ساڵی ١٩٥٢ بەهۆی نەخۆشی دەروونی لە شانشینی دوورخرایەوە و لە ساڵی ١٩٧٢ کۆچی دوایی کرد.