مەککە
شارێک لە عەرەبستانی سعودییە / From Wikipedia, the free encyclopedia
مەککە یان مەککەی پیرۆز، (بە عەرەبی: مكة المكرمة) شارێکی پیرۆزە لای موسڵمانان، مزگەوتی حەرامی تیایە لەگەڵ کەعبە کە بە قیبلەی موسڵمانان دادەنرێت لە نویژەکانیاندا، مەککە ئەکەوێتە حیجازەوە لە شانشینی سعودیە، و پایتەختی ناوچەی مەککەیە، نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە مەدینەو دوورە لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژاواییدا،[1] و نزیکەی ١٢٠ کم لە تائیفەوە دوورە لە ئاڕاستەی ڕۆژھەڵاتیەەوە، و لە دووری ٧٢کم لە شاری جددە و کەنارەکانی دەریای سوور،[2] و نزیکترین بەندەر لێوەی بەندەری جددەی ئیسلامییە، و نزیکترین فڕۆکەخانە لێوەی فڕۆکەخانەی مەلیک عەبدول عزیزی نێودەوڵەتییە، مەککە ئەکەوێتە یەکتربڕینی پلەی پانی ٢٥/٢١ باککوری، و درێژی ٤٩/٣٩ی ڕۆژھەڵاتی،[3] و ئەم شوێنەش بە یەکێک لە قورسترین پێکھاتووە جیۆلۆجییەکان دادەنرێت، ڕووبەری شاری مەککە ٨٥٠ کم²،[3] ٨٨ کم² خەڵکی تێدایە، و ڕووبەری ناوەندی ناوچەی مزگەوتی حەرام نزیکەی ٦ کم²،[3] و بەرزی مەککە لە ئاستی دەریاوە نزیکەی ٣٠٠ مەترە.[4][5]
مەککە | |
---|---|
وڵات | عەرەبستانی سعوودی |
ناوچە | مەککە |
پارێزگا | مەککە |
بەرزایی | ٦٠٨ مەتر (١٬٩٩٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٧) | |
• سەرجەم | ١٬٧٠٠٬٠٠٠ |
وێبگە |
مێژووی دامەزراندنی مەککە ئەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایینی، و لە سەرەتادا گوندێکی بچوک بوو ئەکەوتە دۆڵێکی ووشکەوە و لە ھەر چوارلاوە دەورە دراوە بە شاخ، پاشان خەڵک نیشتەجێبوون تیایدا لە سەردەمی پێغەمبەر ئیبراھیم و پێغەمبەر ئیسماعیل، ئەمەش دوای ئەوەی پێغەمبەر ئیبراھیم ھاجەری خێزانی و ئیسماعیلی کوڕی بە جێ ھێشت لە دۆڵە بیابانییە وشکەدا، ئەمەش بە گوێڕایەڵی بۆ فەرمانی خوا بوو، لە دۆڵەکەدا مانەوە تا بیری زمزم ھەڵقوڵا، پاشان لە دوای ئەوە یەکەم ھۆزە لە مەککە جێگیر بوون ھۆزی جرھم بوون، یەکێک لە ھۆزە یەمەنییە کۆچەرەکان بوون، و ھەر لەو ماوەیەدا پایەکانی کەعبە بەرزکرایەوە لەسەر دەستی پیغەمبەر ئیبراھیم و ئیسماعیلی کوڕی.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٧، ژمارەی دانیشتوانی مەککە نزیکەی ١٧٠٠٠٠٠ کەسە، دابەشبوون لە لاکانی مەککەی کۆن و نوێدا، مەککە چەندین شوێنەواری پیرۆزی ئیسلامی لە خۆ دەگرێت، کە گرنگترینیان مزگەوتی حەرامە و بە لای موسڵمانانەوە پیرۆزترین شوێنە لە جیھاندا، لەبەر ئەوەی کەعبەی پیرۆزی قیبلەی موسڵمانان لە خۆ ئەگرێت، لەگەل ئەوەشدا مەککە شوێنی مەبەستی موسڵمانانە لە وەرزی حەج و عومرەدا.[6]