کەعبە
ماڵی خودای گەورە و قیبلەی موسڵمانان / From Wikipedia, the free encyclopedia
کەعبە، (بە عەرەبی: الْكَعْبَة) قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، و سەردانی دەکەن لە حەجدا، و ئارەزووی دەکەن و ھەوڵی گەیشتن ئەدەن پێی لە ھەموو لایەکی جیھانەوە، ھەروەھا پێی ئەوترێت بەیتی حەڕام، لەبەر ئەوەی خوا کوشتاری تێدا حەرام کردووە، موسڵمانان بە پیرۆزترین شوێنی دادەنێن لەسەر ڕووی زەوی. لەبەر ئەوەی خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم پایەکانی کەعبە بەرز بکاتەوە، و ئیسماعیلی کوڕی یارمەتی دا لە بنیاتنانییدا، و کاتێک بنیاتنانی تەواو بوو، خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم کە بانگ بدات بە خەڵکی بۆ ئەوەی سەردانی بکەن و حەجی بۆ بکەن بە پێی باوەری ئیسلامی.
کەعبە | |
---|---|
ناو بە زمانی فەرمی | ٱلْكَعْبَة، ٱلْكَعْبَة ٱلْمُشَرَّفَة |
خوێندنەوەی ئای پی ئەی | al.ˈkaʕ.ba، al.ˈkaʕ.ba‿l.mu.ˈʃar.ra.fa |
وڵات | عەرەبستانی سعوودی |
دابەشکاریی کارگێڕی | مەککە |
جێ | مزگەوتى حەرام |
پۆتانی شوێن | ٢١°٢٥′٢١″N ٣٩°٤٩′٣٤″E |
ڕووداوە بەرچاوەکان | تەواف، حەج، عەمرە |
ڕووبەر | ١١٩ مەتری چوارگۆشە |
لە شێوەی شەش پاڵوودایە، بەرزییەکەی ١٥ مەترە، و درێژی ئەو لایەی دەرگاکەی تیاییە ١٢ مەترە، ئەوەی بەرامبەری بە ھەمان شێوە، و دوو لاکەی تری درێژییەکیان ١٠ مەترە، و لە سەردەمی ئیسماعیلدا بەو شێوەیە نەبووە، بەڵکو بەرزییەکەی ٩ باڵ بووە، و بە بێ سەقف بووە، و دەرگاکەی بە زەوییەوە نوساوە بووە، لە دوای ئەوە تبع ھاتووە سەقفی بۆ دروستکردووە، پاشان عەبدول موتەلیب دەرگای لە ئاسن بۆ دروست کردووە و بە زێڕ ڕازاندوویەتیەوە، بەمەش یەکەم کەس بووە کەعبە بە ئاڵتون بڕازێنێتەوە.