فریدریش نیچە
فەیلەسووفێکی ئەڵمانی بوو (١٨٤٤–١٩٠٠) / From Wikipedia, the free encyclopedia
فرێدریش ویلھڵم نیچە (بە ئینگلیزی: Friedrich Wilhelm Nietzsche) ( بە ئەڵمانی: [ˈfʁi:dʁɪç ˈvɪlhɛlm ˈni:tʃə] ( گوێگرتن)) فەیلەسووفی بەناوبانگ، خەڵکی ئەڵمانیا (لە دایکبوونی ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٤ – مردووی ٢٥ی ئابی ١٩٠٠)؛ خاوەن بیر و بۆچوونی رەخنەگر بوو لەبارەی ئایین و چاند.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. کێشەی دیاریکراو بریتییە لە: بەشێکی زۆری دەقەکەی وەرنەگێڕدراوە. |
فریدریش ولیام نیچە Friedrich Nietzsche | |
---|---|
لەدایکبوون | فرێدریش ویلھڵم نیچە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٤، ڕۆکن شانشینی پرووسیا (ئەڵمانیای ئێستا) |
مردن | ٢٥ی ئابی ١٩٠٠ ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی |
نیشتەجێ | ئەڵمانیا |
نەتەوە | ئەڵمانی |
سەردەم | فەلسەفەی سەدەی ١٩یەم |
ناوچە | فەلسەفەی ڕۆژاوایی |
کتێبەکان | چاکە و خراپە، دژە مەسیح، ئەوەیە مرۆڤ، ئاوابوونی بتەکان، زانستی شادمان، وەھای گوت زەردەشت، سپێدە ھتد... |
نوسراوەکانی نیچە شێوازی تایبەتی خۆیان ھەیە و وەک نووسراوەکانی تری سەردەمی خۆی نییە. ئاھەنگی نووسراوەکان لە گوێی خوێنەر وەک ھۆنراوە وایە. ھەندێک لە وتەکانی بە خێرایی و ڕووتی وتە و بڕێکی تر لە کەلامدا. بەڵام بە گشتی لە سەرانسەر نووسراوەکانی وشە بە وشە خاوەن واتای خۆیانن و زۆربڵێیی نەکردووە.
دەستی بە کارەکانی کردووە بە خوێندنی زمانناسی کلاسیک، پێش ئەوەی ڕوو لە فەلسەفە بکات. لە تەمەنی بیست و چوار ساڵیدا لە ساڵی ١٨٦٩ بوو بە پرۆفیسۆری زمان لە زانکۆی بازل، لە ساڵی ١٨٧٩ دەستی لەکارکێشایەوە بەھۆی کێشەی تەندروستی کە زۆربەی تەمەنی تووشی بوو، دەیەی دواتریشی بە نووسینی گرنگترین کتێبەکانی بەسەر برد. لە ساڵی ١٨٨٩ لە تەمەنی چل و چوار ساڵیدا تووشی داڕمان بوو و ھەموو توانا دەروونییەکانی لەدەستدا. لە ساڵانی کۆتایی خۆی لەژێر چاودێری دایکی و خوشکەکەیدا ژیاوە، تا لە ساڵی ١٩٠٠ کۆچی دوایی کردووە.[1]
یەکێک بوو لە دیارترین دەستپێشخەرانی دەروونناسی و زمانناسێکی دیار بوو. دەق و کتێبی ڕەخنەیی لەسەر ئایین، ئەخلاق، سوودگەرایی، فەلسەفەی ھاوچەرخ، ماتریالیزم و ئایدیالیزمی ئەڵمانی نووسیوە. ھەروەھا لەسەر ڕۆمانسیزمی ئەڵمانی و مۆدێرنیزم نووسیوویەتی، بە زمانێکی ئەڵمانی لێھاتوو. بە یەکێک لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکان دادەنرێت و بە شێوەیەکی بەرفراوان لەنێو خوێنەراندا بڵاوبووەتەوە.
زۆرجار خەڵکی وا دەزانن کە بەرھەمەکانی ھەڵگری سەرەکیی بیرۆکەکانی ڕۆمانسیزم، نیھیلیزم، دژە جووگەرایی و تەنانەت نازییەتیش، بەڵام ھەندێک لە زانایان بە توندی ئەم قسانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن ئەو دژی ھەموو ئەم ڕەوتانەیە. زۆرجار نیچە ئیلھامبەخشە بۆ قوتابخانەی بوونگەرایی و پاش نوێگەری لە بواری فەلسەفە و ئەدەب. ئەو بیرۆکەی وای بەرەوپێش دەبرد کە زۆر کەس پێیانوابوو لەسەر ڕەوتی ناعەقڵانییەتدان. دواتر ھەندێک لە بۆچوونەکانی لەلایەن ئایدۆلۆژیستە فاشیست و نازییەکانەوە بەکارھێنران. نیچە ئایدیالیزمی ئەفلاتوونی و مەسیحییەت و ئایینەکان و میتافیزیکی بە گشتی ڕەتکردەوە. و داوای پەسەندکردنی بەھای ئەخلاقیی نوێ کرد، ھەروەھا ڕەخنەی لە کانتیانیزم و ھیگلیزم گرتووە.[2][3][4][5][6][7][8][9][10][11][12][13][14]
نیچە ھەوڵی دەدا مەترسییەکانی بەھا باوەکان نیشان بدات، بە ئاشکراکردنی میکانیزمەکانی کارکردنیان بە درێژایی مێژوو، وەک ئەخلاق و ویژدانی باو. نیچە یەکەم کەسە کە لە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی ورددا لە ئەخلاق بکۆڵێتەوە. و چەمکێکی گرنگی لەبارەی پێکھاتنی ھۆشیاری و ویژدان و ئیشکالاتی مردنی خستەڕوو.[15][16][17][18]