نازیزم
ئایدۆلۆژیای فاشیزمی ئەڵمانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
نازیزم (یان ناسیۆنال سۆسیالیزم؛ ئەڵمانی: Nationalsozialismus) کۆمەڵێک بیروباوەڕی سیاسییە کە پەیوەندی بە حیزبی نازی ئەڵمانیاوە هەیە. لە بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی پێکرد، بەڵام حیزبی نازی لە ساڵی ١٩٣٣ دەسەڵاتی بەدەست هێنا و لە ئەڵمانیا دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی بیرۆکەکانیان، کە ناویان دەنا ڕایخی سێیەم. ئەوان تا ساڵی ١٩٤٥ لە ئەڵمانیا لە دەسەڵاتدا مانەوە، لە جەنگی جیھانیی دووەم دۆڕان.
نازیزم | |
---|---|
لقی | فاشیزم، دژە جوولەکایەتی، Ethnic supremacism |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٨ی ئایاری ١٩٤٥ |
سەرکردەی نازییەکان ئەدۆڵف ھیتلەر دەیویست وڵاتێک دروست بکات کە هەموو ئارییەکان بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. ئەوان خەرجیەکی زۆریان بۆ خەڵکی هەژار کرد و دەستیان بە چەندین بەرنامەی گەورەی حکومەت کرد بۆ یارمەتیدانی ئەڵمانیا لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو قەیرانە بێکاری و ئابوورییەی کە بەهۆی کەوتنی وۆڵ ستریت لە ساڵی ١٩٢٩ و خراپیی ئابووریی گەورە بەدوایدا هاتە ئاراوە. بەشێک لە نازیەكان وەک ئێرنست رۆم دەیانویست چاكسازیەكان زیاتر بڕۆنە پێش و داوای شۆڕش و نەهێشتنی چینە ئابوورییەكانی ئەڵمانیا و كۆنترۆڵی بازرگانە گەورەكانیان كرد. زۆرێک لەو نازییانە بە فەرمانی هیتلەر لە شەوی چەقۆ درێژەکاندا کوژران، چونکە هەڕەشە بوون بۆ سەر سەرکردایەتییەکەی لە حیزبی نازی.
هیتلەر تۆمەتبار کرا بە وازهێنان لە بیرۆکەی سۆسیالیزمی نەتەوەیی بەهۆی هاوکاری لەگەڵ سەرمایەدارەکان. واتە هیتلەریزم بە ناکۆکی لەگەڵ سۆسیالیزمی نەتەوەیی تۆمەتبار کرا ستالینیزم بە دژی سۆسیالیزمی نێودەوڵەتی تۆمەتبار کرا.[1]