مەکۆی زیرەک بۆ گەڕان بەدوای مانگدا
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەکۆی زیرەک بۆ گەڕان بەدوای مانگدا (بە ئینگلیزی: Smart Lander for Investigating Moon) کورت دەکرێتەوە بۆ سلیم (SLIM)، ئەرکێکی نیشتنەوەی مانگانەی دەزگای گەڕانی ئاسمانی ژاپۆنە (JAXA). پلانی خستنەبازاڕی پێڕاگوێزەکەی لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانرابوو، بەڵام بەھۆی دواکەوتنی ئەرکی ھاوبەشی ناردنی کۆمپانیای سلیم کە ئەرکی وێنەگرتنی تیشکی ئێکس و سپێکترۆسکۆپی (XRISM) بوو، ئەمەش بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دواخرا.[1] لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بە سەرکەوتوویی نیشتەرەوەکە ھاتە ناو خولگەی مانگەوە و لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە کاتژمێر ١٥:٢٠ بە کاتی ناوەندی ئەمریکا نیشتەوە، بەمەش ژاپۆن بوو پێنجەم وڵات کە نیشتنەوەی نەرمی لەسەر ڕووی مانگ ئەنجامداوە؛ دوای نیشتنەوە، دەزگای گەڕانی ئاسمانی ژاپۆن سیگناڵی لە نیشتنەوەکە وەرگرت، بەڵام نەیتوانی کارەبا بەرھەمبھێنێت، لەوانەیە بەھۆی ھەڵە ئاراستەکردنی پانێڵە خۆرەکانییەوە بێت.[2][3][4][5][6]