پێڕاگوێز
ئامێرێکی گەڕۆک کە مرۆڤ، ئاژەڵ یان بار دەگوازێتەوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
پێڕاگوێز یا پێگوێزەرەوە مەکینەیەکی گەڕۆکە بۆ گواستنەوەی مرۆڤ یا بار. نموونە ئاسایییەکانی بریتین لە واگۆن، دووچەرخە، ئۆتۆمۆبیل، بارکێش، باس، شەمەندەفەر، کەشتی، فڕۆکە و ھتد.
پێڕاگوێزەکان ھێزی پێویست بۆ بەرەوپێشەوەچوونیان لە یەکێ لەم سەرچاوانەوە بە دەست دێنن:
- ماسوولکەکانی مرۆڤ، وەک دووچەرخە و سکەیتبۆرد
- مۆتۆر، وەک ئۆتۆمۆبیل و کەشتی و فڕۆکە
- کارەبا، وەکوو زۆر قەتاری ناوشاری
- گیانەوەران، وەک گالیسکە و عەرەبانە
- با، وەک بەلەم