مەکینە
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەکینە ئامرازێکی پێکھاتوو لە یەک یا چەند پارچەیە کە بۆ بەجێھێنانی ئەرکێکی تایبەت لە وزە کەڵک وەردەگرێ. مەکینەکان ھێزی خۆیان پتر لە کەرەستەگەلی میکانیکی، کیمیایی، گەرمایی، یا کارەبایی بەدەست دێنن. لە کۆندا تەنیا بەو ئامرازانە ئەوترا مەکینە کە لە کاتی دەستبەکارکردندا بەشەکان و پارچەکانیان جووڵەیان بەھاتایە، بەڵام ئەمڕۆ بەھۆی دەرکەوتنی تەکنۆلۆژیای ئەلەکترۆنیکەوە زۆر ئامرازی بەبێ پارچەی لەرزۆک و بزێو پەرەیان سەندووە کە مەکینەیان پێ ئەوترێ.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مەکینەی سادە ئەوەیە کە دەتوانێ دیو و گەورەییی ھێزێک بگۆڕێ، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە مەکینەگەلی ئاڵۆزیش بوونیان ھەیە، وەکوو پێڕاگوێزەکان، سیستەمە ئەلەکترۆنیکەکان، مەکینە مولیکیولییەکان، کۆمپیوتەر، تەلەڤیزیۆن و، ڕادیۆ.