نائارامیی جێندەری
From Wikipedia, the free encyclopedia
نائارامیی جێندەری (بە ئینگلیزی: Gender Dysphoria)[1][2][3] ھەستێکردنە بە نائارامی، نائاسوودەیی، سترێس، قەلەقی و خەمۆکی بەھۆی یەکنەگرتنەوەی جێندەری ڕاستەقینەی خۆی و ئەو جێندەرەی لەگەڵی لە دایک بووە،[4][5][6] دکتۆر ئەلتینای باس لەوە دەکات کە زۆربەی خەڵکی ترانسجێندەر بەشێوەیەکی ھەڵە حاڵەتەکەیان وەک خەمۆکی و بایپۆلار دەست نیشان دەکرێت، بەڵام لەراستیدا ئەوان نائارامی جێندەریان ھەیە[7]، دکتۆر باس لەوە دەکات کە ئەگەر ئێمە باشتر لە نائارامیی جێندەری تێبگەین ئەوا ئەتوانین چارەسەری باشتری بۆ دابین بکەین، بەم شێوەیە کەسانی ترانسجێندەر ئەتوانن بەشێوەیەکی باشتر بچنەوە سەر ئەو جێندەرەی کە ناسنامە جێندەرییەکەیان پێویستە پێوەی،[7] چارەسەری نائارامیی جێندەری لەوانەیە بریتی بێت لە پشتگیریکردن و چارەسەری ھۆرمۆنی.[8][9][10][11] ھەروەھا بەپێی لێکۆلینەوەیەک مێشک و پێکھاتەی ترانسجێندەر نزیکە یان وەک ئەو جێندەرەیە کە خۆی پێیوە پێویستە و دەری دەبڕێت[12]