دیاریکردنی ڕەگەز
From Wikipedia, the free encyclopedia
دیاریکردنی جێندەر (دیاریکردنی سێکس) (بە ئینگلیزی: Sex assignment) ڕاگەیاندنی و پێگەیاندنی ھەواڵە بە باوانی مناڵەکە، لەڕێگەی چاودێری مناڵی تازە لەدایک بوو لەکاتی لەدایک بوون[1] دیارکردنەکە لەلایەن مامان، پەرستار، پزیشک)ـەوە دەکرێت لەڕێگەی سەیرکردن و چاودێریکردنی کۆئەندامی زاوزێی مناڵەکە و بەم شێوەیە جێندەرەکە دیاری دەکەن[2]
جێندەری مناڵ لە ڕێگەی ئەناتۆمی سێکس و ڕووخسارە بابەتەوە دیاری دەکرێت، ھەرچۆنێک بێت دیاریکردنی جێندەر ئەو ڕاستەیش ھەڵدەگرێت کە ئایا ناسنامە جێندەرییەکەی لەگەل ئەو جێندەرە دەگونجێت کە لەکاتی لەدایک بوون بۆی دیاریکراوە یاخوود نا[3] لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ناسنامە جێندەرییەکەی لەگەل ئەو جێندەرە یەک دەگرێتەوە کە لە کاتی لەدایک بوون بۆی دیاریکراوە[4]
بەھەرحال ئەگەرھاتوو ناسنامەی جێندەری مناڵەکە لەگەل ئەو جێندەرە یەکی نەگرتەوە کە لەکاتی لەدایکبوون بۆی دیاری کراوە ئەکرێ کەسەکە ھەست بە نائارامی جێندەری یان نەسازانی جێندەری بکات لە داھاتوودا.[5][6][7][8]