گڵۆپی شیری
From Wikipedia, the free encyclopedia
گڵۆپی شیری یا فلۆرسێنس (بە ئینگلیزی: Fluorescent lamp) بریتیە لە گڵۆپێک کە بۆ ڕوناک کردنەوە بەکار دێت. ئەم گڵۆپانە لە گازی ئاڕگۆن و نیۆن بە پەستانێکی کەم پڕ کراوون، لەگەڵ بڕێکی کەم لە شلەی جیوە. بە ھۆی ترانسفۆرمەرێکەوە، ڤۆڵتیەیەکی بەرز دەخرێتە ھەردوو سەری گڵۆپەکان و بە ھۆیەوە گازی ئاڕگۆن و نیۆن داغ دەبن و دەبنە ھۆی بەھەڵم بوونی شلەی جیوە. دواجار گەردیلەکانی جیوە دەگۆڕێن بۆ ئایۆن. کاتێک ئایۆناتی جیوە دەگەڕێنەوە بۆ سەر شێوەی یەکەمیان، تیشکێکی سەرووەنەوشەیی دەردەدەن. ئەم تیشکە دواجار بەر ئەم مادە فلۆریسانسەی (فسفۆڕ) دەکەوێت کە دیوی ژورەوەی گڵۆپەکانی پێ داپۆشراوە، وە تیشکی سەرووەنەوشەیی دەگۆڕێت بۆ ڕوناکی بینراو.[1]
زانیاریی زیاتر توانا (وات), دەرچوون (لومان) ...
توانا (وات) | دەرچوون (لومان) | درێژی گڵۆپ (سانتیمەتر) | عومری گڵۆپ (کاژێر) |
---|---|---|---|
١٨ | ١٠٠٠ | ٦٠ | ١٠٠٠٠ |
٣٦ | ٢٦٠٠ | ١٢٠ | ١٠٠٠٠ |
٤٠ | ٢٨٠٠ | ١٢٠ | ١٠٠٠٠ |
دایخە
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |