گی دۆ مۆپاسان
From Wikipedia, the free encyclopedia
هێنری ڕێنێ ئەلبێر گی دۆ مۆپاسان (بە فەڕەنسی: Guy de Maupassant) (٥ی ئابی ١٨٥٠ - ٦ی تەممووزی ١٨٩٣) نووسەرێکی فەڕەنسیی سەدەی نۆزدەیەم بوو. ئەو وەک شارەزایەکی فۆرمی کورتە چیرۆک و نوێنەرێکی قوتابخانەی سروشتیناسی دەناسرێتەوە کە ژیانی مرۆڤەکان، چارەنووسەکان و، هێزە کۆمەڵایەتییەکانی بە شێوازێکی بێھیوایانە و زۆرجار ڕەشبینانە نەخشاندووە.
گی دۆ مۆپاسان | |
---|---|
Guy de Maupassant | |
لەدایکبوون | Henry-René-Albert-Guy de Maupassant ٥ی ئابی ١٨٥٠ Tourville-sur-Arques |
مەرگ | ٦ی تەممووزی ١٨٩٣ (٤٢ ساڵ ژیاوە) Passy (کۆماری سێیەمی فەڕەنسا) |
گۆڕ | Montparnasse Cemetery |
زانکۆ | |
پیشە | Short story writer، شانۆنامەنووس، ڕۆژنامەوان، ڕۆماننووس، نووسەر، شاعیر |
کارەکان | Bel-Ami، Boule de Suif |
شێواز | ڕۆمان |
باوان | |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
مۆپاسان شاگردێکی گۆستاڤ فلۆبێر بوو و هەندێک خەسڵەتی چیرۆکەکانی بریتی بوون لە پوختەبێژی و گرێکردنەوەی کارامە و سروشتی. زۆربەی چیرۆکەکانی لە سەردەمی جەنگی فەڕەنسا-پرووسیای ساڵانی ١٨٧٠دا ڕوو دەدەن، باس لە بێهوودەییی شەڕ و ئەو هاووڵاتییە مەدەنییە بێتاوانانە دەکەن، کە بەهۆی گیرۆدەبوون بە ڕووداوگەلێک کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەوان بوون، لەڕێی ئەزموونەکانیانەوە بۆ هەمیشە دەگۆڕێن. مۆپاسان ٣٠٠ کورتە چیرۆک، شەش ڕۆمان، سێ گەشتنامە و، یەک بەرگی هۆنراوەی نووسیوە.