گۆستاڤ فلۆبێر
From Wikipedia, the free encyclopedia
گۆستاڤ فلۆبێر (بە فەڕەنسی: Gustave Flaubert) (١٢ی کانوونی یەکەمی١٨٢١ – ٨ی ئایاری ١٨٨٠) نووسەرێکی فەڕەنسی بوو. ھاوشانی ڤیکتۆر ھوگۆ، ستانداڵ، بالزاک و، زۆلا، بە یەکێک لە گەورەترین ڕۆماننووسە فەڕەنسییەکانی سەدەی نۆزدەیەم لەقەڵەم دەدرێت. فلۆبێر بە تێگەیشتنی خۆی لە پیشەی نووسەری و بە مۆدێرنبوونی بۆتیقای (ھونەری شیعری) ڕۆمانتیستی خۆی دەناسرێتەوە. فلۆبێر، وەک نووسەرێکی پێشەنگی نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەم، لەڕێی قووڵاییی شیکارییە دەروونییەکانی، دڵبەستەییی بۆ واقیعگەرایی (ڕیالیزم)، ڕوانینی ڕۆشنی بۆ ھەڵسوکەوتی تاک و کۆمەڵگا و، بەھێزیی ستایلەکەی لە ڕۆمانە گەورەکانی وەک مادام بۆڤاری (١٨٥٧)، پەروەردەی سۆزداری (١٨٦٢) و، کۆکراوەی کورتەچیرۆکی سێ کۆنتەکە (١٨٧٧)، جێپەنجەی خۆی لەسەر ئەدەبیاتی جیھانی داناوە.
زانیاریی خێرا گۆستاڤ فلۆبێر, لەدایکبوون ...
گۆستاڤ فلۆبێر | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٨٢١-١٢-١٢) ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٢١ ڕووەن، شانشینی فەڕەنسا |
مردن | ٨ی ئایاری ١٨٨٠(١٨٨٠-٠٥-٠٨) (٥٨ ساڵ ژیاوە) کرواسێت(کانتێلوو)، ڕووەن، کۆماری سێیەمی فەڕەنسا |
گۆڕ (گڵکۆ) | گۆڕستانی گەورەی ڕووەن |
پیشە | ڕۆماننووس |
چەشن | پەخشانی خەیاڵی |
جووڵانەوەی ئەدەبى | ڕیالیزم، ڕۆمانتیزم |
کارە بەرچاوەکان |
|
واژوو |
دایخە