یۆھانا سیگودارۆوتیر
From Wikipedia, the free encyclopedia
یۆھانا سیگودارۆوتیر (Jóhanna Sigurðardóttir؛ لە دایکبووی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ئایسلەندییە، ئەو لە ماوەی ١ی شوباتی ٢٠٠٩ بۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠١٣ بوو بە ٢٤ەمین سەرۆک وەزیرانی ئایسلەند. یۆھانا لە دوو خولدا وەزیری کار و کارووباری کۆمەڵایەتیی بوو، لە سەرەتا لەماوەی ٨ی تەممووزی ١٩٨٧ تاوەکوو ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٤ لەو پۆستەدا بوو، جاری دووەمیش لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٠٧ تاوەکوو ١ی شوباتی ٢٠٠٩. ئەو یەکەم ھاوڕەگەزخوازی ئاشکرایە لە جیھان و یەکەم ژنیشە لە ئایسلەند پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتبێت. لە ساڵی ٢٠٠٩، ناوی یۆھانا لە لیستی ١٠٠ بەھێزترین ژنانی جیھان ھات.[1]
یۆھانا سیگودارۆوتیر | |
---|---|
بە ئیسلەندی: Jóhanna Sigurðardóttir | |
لەدایکبوون | (١٩٤٢-١٠-٠٤) ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ) ڕێکیاڤیک، ئایسلەند |
Patronym or matronym for this person | Sigurðardóttir |
ھاوسەر | Jónína Leósdóttir |
پیشە | سیاسەتوان، flight attendant |
پەروەردە | Commercial College of Iceland |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Alliance، Social Democratic Party، National Awakening |
ئارەزووی سێکسی | ھاوڕەگەزخوازی، لێزبیەن |
وێبگە | http://www.althingi.is/johanna/ |
لە ساڵی ١٩٩٤، لە ھەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ سەرۆکایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئایسلەند سەرکەوتوو نەبوو، لەو دەمە درووشمی کاتی من ھاتووە! ("Minn tími mun koma!") دەربڕی، کە بووە دەربڕینێکی بەناوبانگ لە ئایسلەند.[2][3]
یۆھانا ماوەیەک ئەندام بووە لە پەرلەمانی ئایسلەند.[4]