ئانتاریۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەرێمی ئەنتاریۆ (بە ئینگلیزی: Ontario) بە چڕترین ھەرێمی دانیشتوان دادەنرێت لەچاو ھەرێمەکانی تری کەنەدابەجۆرێک لە ٪٤٠ھەموو دانیشتوانی کەنەدا لەم ھەرێمە نیشتەجێن، بە سێیەم گەورەترین ھەرێمی کەنەدا دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە ئەمیش دوای ھەرێمەکانی کێبێک و نونەڤۆت. شاری تۆرەنتۆ بە پایتەختی ھەرێمەکە دادرنرێت کە قەرەباڵغترین شاری ھەموو کەنەدایە و ناوەندێکی ئابوری گرنگە و بە دڵی ئابوری کەنەدا بانگ دەکرێت، شاری ئۆتاوا کە پایتەختی ڕامیاری ھەموو کەنەدایە کەوتۆتە ئەم ھەرێمە، ڕێژەی دانیشتوانی ھەرێمەکە بەگوێرەی سەرژمێری ٢٠١٢ بریتیە لە ١٢٬٨٥١٬٨٢١کەس، ھەربۆیە ٪٤٠ دانیشتوانی ھەموو کەنەدا پێکدێنێت ، ڕووبەرەکەی ١٬٠٧٦٬٣٩٥ کم دووجایە. لەساڵی ١٦١٣ بۆیەکەمجار ساموێل شامبەڵان دۆزیویەتەوە و فەرەنسیەکان رکێفیان بەسەر ھەبووە تاوەکو ١٧٦٣دواتر کەوتۆتە ژێڕدەسەڵاتی ئینگلیزەکان پاشان بوەتە ئەندام لە یەکێتی کەنەدالە ١٨٦٧
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |