ئیقلیدس
زانایەکی ماتماتیکی یۆنانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیقلیدس، ئیقلید یان یوکلید (بە یۆنانی: Εὐκλείδης، ئێوکلێیدیس)، لەدایکبووی ٣٠٠ی پ. ز، بیرکارێکی یۆنانی بوو کە بە «باوکی ئەندازە» ناوی دەرکردووە. کتێبەکەی بە ناوی توخمەکان یەکێک لەو کارانەیە کە زۆرترین کاریگەرییان ھەبووە لە مێژووی بیرکاریدا، بە چەشنێک کە ھەر لە کاتی بڵاوبوونەوەیەوە ھەتا کۆتاییی سەدەی ١٩ھەم و سەرەتای سەدەی ٢٠ەم کتێبی سەرەکیی وانەبێژی بووە بۆ فێرکردنی بیرکاری (بەتایبەت ئەندازە). لەو کارەدا پرەنسیپەکان و بنەواشەکانی ئەو زانستەی کە ئەمڕۆژە پێدەوترێ ئەندازەی ئیقلیدسی لە ژمارەیەکی کەم بەڵگەنەویستەوە ھەڵھێنجراون.
زانیاریی خێرا ئیقلیدسی ئەسکەندەرانی و باوکی ئەندازە, لەدایکبوون ...
ئیقلیدسی ئەسکەندەرانی و باوکی ئەندازە | |
---|---|
لەدایکبوون | ٣٠٠ی پ. ز[1] |
مەرگ | نادیار |
نیشتەجێی | ئەسکەندەرییە، میسر |
دایخە