ئێچ بی ئۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێچ بی ئۆ (هۆم بۆکس ئۆفیس) کەناڵێکی ئەمەریکیە کەوا پەخشی لەسەر سەتەلایتە و دەکرێ لەڕێگای بەشداری مانگانەش سەیربکرێت، لە خاوەنداریەتی واڕنەر میدیا ئینتەرتەینمێنتە، بەشێکی کۆمپانیای AT&Tیە. بابەتە پەخشکراوەکانی کەناڵە بەزۆری پێکاتووە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ڕەسەن، پەخشکردنەوەی فیلمە کۆن و نوێکان و فیلمە دۆکیومێنتاریەکان.
پیشەسازی | فیلم و زنجیرە |
---|---|
دامەزرا | ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢؛ ٥١ ساڵ لەمەوبەر (١٩٧٢-١١-08) |
دامەزرێنەر | چارڵز دۆلان |
بارەگا | ، ویلایەتە یەکگرووەکانی ئەمەریکا |
بەردەستە لە | نێودەوڵەتی |
کەسایەتییە سەرەکییەکان |
|
بەرھەمەکان |
|
داھات | داڕێژە:قازانج US$5.890 ملیار (٢٠١٦) |
Operating income | داڕێژە:قازانج US$1.928 ملیار (٢٠١٦) |
بەشێکە لە | واڕنەر میدیا |
دابەشکردنەکان |
|
وێبگە | homeboxoffice |
Footnotes / references [1][2][3] |
ئێچ بی ئۆ کۆنترین کەناڵە بەشداریکردنی بە پارەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەوا لەتەوەی ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ەوە دەستبەکارە. لەساڵێ ٢٠١٦دا، ئێچ بی ئۆ داهاتی ساڵانەی گەیشتە ١.٩٣ ملیار دۆلار.[3] بەپێی ئامارێکی ٢٠١٨، ئێچ بی ئۆ خاوەن ١٤٠ ملیۆن بەشداریکەری مانگانەیە.[4] جگە لەوەش تۆڕەکە چەندین کەناڵی تری جیاوازی هەیە وەک HBO Comedy, HBO Latino, HBO Signature, و HBO Family. لە نیسانی ٢٠١٥دا، ئێچ بی ئۆ ناو کەوا خزمەتگوزاریەکی ستریمینگە کەوتە بەردەست و تاکو ئێستا خاوەن ٥ ملیۆن بەشداریکەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەپێی دوایین ئاماری ٢٠١٨.[5]