ئێڤەنێسنس
گرووپێکی مۆسیقیی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێڤەنێسنس (وەرگێڕانی دەقاودەق: 'ونبوون'؛ بە ئینگلیزی: Evanescence؛ گۆکردن: /ˌɛv.ɪn.ˈɛs.ɛns/) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا.[1][3] دوای تۆمارکردنی چەند ئەلبومێکی سەربەخۆ گرووپەکە یەکەم ئەلبومی درێژخایەنی ستودیۆیان بڵاوکردەوە بەناوی کەوتوو لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. کەوتوو زیاتر لە ١٧ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە جیھاندا[4] یارمەتی گرووپەکەشی دا بۆ بردنەوەی ٢ خەڵاتی گرامی لە کۆی ٧ جار کاندیداکردن و ھەروەھا بەدەست ھێنانی ژمارە ٦ی باشترین ئەلبومە فرۆشراوەکانی ١٠ ساڵی ڕابردووی سی بی ئێس.[5] دوای ساڵێک ئێڤەنێسنس یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی بڵاوکردەوە بەناوی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە، کە زیاتر لە ١ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە ھەموو جیھاندا. لە ٢٠٠٦دا گرووپەکە دووەم ئەلبومی ستودیۆی بڵاوکردەوە بەناوی دەرگا کراوەکە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆنی لێ فرۆشرا.[4]
ئێڤەنێسنس | |
---|---|
زانیاریی پشتێنە | |
چەشن | ھارد ڕۆک، ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٥ (1995)–ئێستا[1][2] |
کۆمپانیاکانی تۆمارکردن | |
وێبگە | www |
ئەندامان | ئەیمی لی جێن ماجورا تیم مەککۆرد ویڵ ھەنت ترۆی مەکلاوەرن |
ئەندامانی پێشوو | بێن موودی دەیڤد ھاجێز ڕاکی گرەی جان لێکامت ویڵ بۆید تێری باڵسامۆ |
گرووپەکە چەندجارێک گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە: دەیڤد ھاجێز لە ٢٠٠٢دا گرووپەکەی بەجێھێشت و دۆزەرەوەی گرووپ بێن موودی لە ٢٠٠٣ (لە نیوەی گەشتەکەی کەوتوو دا)، بەیسژەن ویڵ بۆید لە ٢٠٠٦ و بەدوایدا جان لێکامت و ڕاکی گرەی لە ٢٠٠٧دا و تێری باڵسامۆ لە ٢٠١٥، لە ئەنجامدا ھیچ کامێک لە سێ ئەلبومەکانی ستودیۆی ئێڤەنێسنس ھەمان ئەندامانی لەخۆ نەگرتووە، کۆتا دوو گۆڕانکاری بووە ھۆی وچانێکی درێژخایەن بۆ گرووپەکە. بیلبۆرد پلەی حەفتا و یەکەمینی بە ئێڤەنێسنس داوە لە لیستی باشترین ھونەرمەندانی دەیە.[6]
ئێڤەنێسنس دواتر بە سێھەم ئەلبومیانەوە کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا، لەگەڵ نوێترین لاین-ئەپی گرووپەکە دەرکەوتنەوە، ئەلبومی ئێڤەنێسنس کە سێھەم ئەلبومی ستودیۆی گرووپەکەیە و بە ناوی گرووپەکەوە ناو نراوە لەبەر «خۆشەویستی ئەیمی لی بۆ ئێڤەنێسنس.» کە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە. ئەلبومەکە ژمارە ١ی بەدەست ھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە ١٢٧٬٠٠٠ فرۆشەوە[7] ھەروەھا لە ژمارە ١ی چوار لە چارتەکانی تریش مایەوە وەک: دە ڕۆک ئەلبومز، دیجیتاڵ ئەلبومز، ئاڵتەرنەیتڤ ئەلبومز و ھارد ڕۆک ئەلبومز. گرووپەکە ساڵی ٢٠١٢یان بەڕێکرد بە گەشتەکەیان بۆ ئەلبومەکە لە پەنا چەند ھونەرمەند و گرووپێکی تریشدا وەک دە پریتی ڕێکلێس و فەیر تو میدلاند. ھەر لە ھەمان ساڵدا ترۆی مەکلاوەرن وەک ئەندامێکی فەرمی گەڕایەوە بۆ ناو گرووپەکە. دوای کۆتایی ھاتنی گەشتی ئەلبومەکە، گرووپەکە دووبارە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە گوێگرەکانیان دابڕان.
لە ساڵی ٢٠١٥ گرووپەکە وای بڵاوکردەوە کە پشووەکەیان کۆتایی پێھاتووە و دووبارە دەستدەکەنەوە بە گەشتکردن، لە ھەمان کاتیشدا، ئەوان بڵاوکردنەوەی ئەلبوم و کاری نوێیان ڕەتکردەوە چونکە ئەیمی لی خەریکی بەرھەمێکی تەنیایی بوو، بەڵام لە چاوپێکەوتنێکی لاودوایەر گوێگرەکانی دڵنیا کردەوە کە «ئێڤەنێسنس لە داھاتوودا ھەیە.» ھەر لە ھەمان ساڵدا بڵاوکرایەوە کە تێری باڵسامۆ کە ئەندامێکی فەرمی ئێڤەنێسنس و یارمەتیدەری نووسینی ئەیمی لی بووە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە، گرووپەکەی بەجێھێشتووە و جێن ماجورا جێی گرتۆتەوە. لە ئازاری ٢٠١٧دا، لی وتی کە ئێڤەنێسنس کار لەسەر ئەلبومی چوارەمی گرووپەکە دەکات و وتیشی لە ھەمان ساڵدا بڵاو دەبێتەوە.