ئەلقاعیدە
گرووپێکی ئیسلامیی چەکدار / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلقاعیدە (بە عەرەبی: القاعدة یان تنظيم القاعدة) ڕێکخراوەیەکی بنەماخوازی ئیسلامییە کە ساڵی ١٩٨٨ بۆ شەڕی دژی سۆڤیەت لە وڵاتی ئەفغانستان دامەزراوە. ئەو ڕێکخراوەیە کە تێکڕا ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوژمنی ھاوبەشی ھەموو موسڵمانان دەزانن و لەپێناو بەرگرتن بە دەستێوەردانەکانی جیھانی ڕۆژاوایی لە دنیای ئیسلامدا و بڵاوکردنەوەی ئیسلام لە جیھاندا خەباتی چەکدارانە دەکەن.
زانیاریی خێرا رێکخراوەی ئەلقاعیدە, ئایدۆلۆژیا ...
رێکخراوەی ئەلقاعیدە | |
---|---|
تنظيم القاعدة | |
ئایدۆلۆژیا | سەلەفی جیھادی دژە شیعە دژە مەسیحییەت دژە کۆمۆنیزم دژە جوولەکە دژە زایۆنیزم دژە ڕۆژاوا |
سەرکردەکان | ئوسامە بن لادن (١٩٨٨ تاکوو ٢٠١١) † ئەیمەن زەواھیری (٢٠١١–۲۰۲۲) † |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | جیھان
|
ھاوپەیمانان | تاڵیبان سوودان (۱۹۹۱–۱۹۹٦)[1] |
دوژمنان | ویلایەتە یەکگرتووەکان ئێران عێراق تورکیا سووریا ئیسرائیل ھەرێمی کوردستان ناتۆ یەکێتیی سۆڤیەت (١٩٨٨–١٩٩١) ڕووسیا شانشینی یەکگرتوو فەڕەنسا چین[2][3] عەرەبستانی سعوودی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام[4] |
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕی تیرۆر |
دایخە
و لە ڤیدیۆیەک ھیلاری کلینتۆن خۆی دان بەوە دادەنێت کە خۆیان دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئەلقاعیدەن بۆ ئەوەی بجەنگن لە دژی سۆڤیەت[5][6]
ئوسامە بن لادەن بناغەدانەر و سەرۆکی ئەلقاعیدە بوو کە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ٢٠١١ لەلایەن سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە پاکستاندا کوژرا.[7]