باڵادەستیی سپی
From Wikipedia, the free encyclopedia
باڵادەستیی سپی پێستان (بە ئینگلیزی: White Supremacy) بریتییە لەو باوەڕە ڕەگەزپەرستییەی کە مرۆڤە سپی پێستەکان باڵادەستر و لەپێشترن لە ڕەگەزانی تر بۆیە سپی پێستەکان دەبێت زاڵ و خاوەن دەسەڵاتی ڕەھا بن بەسەر ئەوانی دی دا. باڵادەستی سپی پێست ڕەگ و ڕیشەی ھەیە لە ڕەگەزپەرستی زانستی دا کە زۆر جار پشت دەبەستێت بە بیروڕا و مشتومڕەکانی زانستە نادروستەکان. ھاوشێوەی زۆربەی جوڵانەوە ڕەگەزپەرستیەکان (وەک نازییەکان)، ڕەگەزپەرستە سپی پێستەکان دژایەتی ھەموو ڕەگەزەکانی تر دەکەن کە لە خۆیان نەبێت و بەھەمان شێوە جولەکەکانیش ڕووبەڕوی ئەو ڕەگەزپەرستییە بوونەتەوە.
باڵادەستیی سپی پێستان | |
---|---|
لقی | white nationalism، ڕەگەزپەرستی، supremacism، Ethnic supremacism |
بابەتی لاوەکی | European colonialism، neo-Nazism، ناسنامەی مەسیحی، کۆیلایەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، racism in the United States |
لەسەر بنچینەی | scientific racism، ڕەگەز، زڕزانست |
ڕووداوە بەرچاوەکان | سەردەمی ڕووناکبیری، I Have a Dream |
Has goal | توانا، white privilege |
Depicted by | The Birth of a Nation، The Passing of the Great Race، نەبەردی من، The Rising Tide of Color Against White World-Supremacy، The Myth of the Twentieth Century |
Significant place | Antebellum South، ویلایەتە کۆنفیدڕاڵییەکانی ئەمریکا |
دەستەواژەکە بە شێوەیەکی بەڕچاو بەکاردێت بۆ ناساندنی بیروڕایەکی سیاسی کە ڕێ خۆشکەرە سپی پێستەکان بەردەوام بن لە باڵادەستی لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، مێژوویی و دەمەزراوەکان دا (بۆ نموونە: بازرگانی ئەتلەسی کۆیلەکان، یاساکانی جیم کرۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و سیاسەتی ڕەگەزپەرستی لە باشووری ئەفریقا).[1][2] شێوازە جیاوازەکانی باڵادەستی سپی پێست چەند پێوەرێکیان ھێناوەتە کایەوە کە کێ بە سپی پێست دادەنرێت و ھەر کۆمەڵەیەک لە سپی پێستان ھەستاون بە ناساندنی چەند ڕەگەز و کلتورێکی جیاواز بە دووژمنی سەرەکیان خۆیان.[3]
لە بەکارھێنانی ئەکادیمی دا، دەستەواژەی "باڵادەستی سپی پێست" دەکرێت بۆ سیستمێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بەکاربێت کە کەسانی سپی پێست خاوەنی سوود و مافێکی زیاترن بە بەراورد بە ڕەگەزەکانی دی بەشێوەیەکی گشتی و تایبەتی.