تاقیکاری
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە لێکۆڵینەوەی زانستیدا، تاقی (لە عەرەبییەوە: "تحقيق" [1][2]) پێـڕەوێکە بۆ تۆژینەوەی پێوەندییە ھۆیییەکانی نێوان گۆڕەکەکان، یان ئەوەی سەنگاندنی گریمانەکانە. تاقیکردنەوە بەردی بناغەی پێڕەوە ئەزموونییەکانی بەدەستھێنانی زانیاری دەربارەی جیھانە و ھەم لە زانستە سروشتییەکان و ھەمیش لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکاردەچێت. تاقیکردنەوە دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە کردەیییەکان و بۆ پشتیوانی یان بەدواوەدانی بانگەشە بیردۆزییەکان کەڵکی لێ وەربگیردرێت.