تۆم ھاردی
ئەکتەر و بەرھەمھێنەری ئینگلیزی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیدوارد تۆماس ھاردی ناسراو بە تۆم ھاردی (ئینگلیزی: Edward Thomas "Tom" Hardy; لەدایکبووی ١٥ی ئەیلوولی ١٩٧٧) ئەکتەرێکی ئینگلیزە.[1] لە ساڵی ٢٠٠١ لە یەکەمین فیلمیدا بەشداریدەکات بەناوی (Black Hawk Down)،[2] لەدوای ئەمەش لەچەندین کاری سەرکەوتوو بەشداریکرد، لەوانە فیلمێکی خەیاڵی زانستی بەناوی (Star Trek: Nemesis) لە ساڵی ٢٠٠٢ و لە ٢٠٠٨ لە فیلمێکی تاوانی بەناوی (RocknRolla)، هەر لە ساڵی ٢٠٠٨دا لە فیلمێکی ژیاننامەیی درامیی سەرکەوتووبوو بەناوی (Bronson). لە ساڵی ٢٠١٠ش لە فیلمی دەستپێک کە فیلمێکی دیکەی خەیاڵی زانستی سەرکەوتوو بەشداربوو، لە ساڵی ٢٠١٥ش لە فیلمی ماکسی شێت:ڕێگای توورەیی شدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.هەروەها ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (Legend) کاتێ ڕۆڵی براکانی کرەی دەبینێ لەو فیلمەدا.جگە لەمانەش لەپاڵ ئەکتەر لیۆناردۆ دی کاپریۆ بەشدار دەبێت لە فیلمی گەڕاوە لە مردن ، و بۆ ئەم ڕۆڵەشی پاڵێوراوکرا بۆ خەلاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.[3]