دەیڤد ھاربەر
ئەکتەرێکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەیڤد کینیث ھاربەر (لەدایکبووی ١٠ی نیسانی ١٩٧٥) ئەکتەرێکی ئەمریکییە. ناسراو بە ڕۆڵی جیم ھۆپەر لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی درامی شتە نامۆکان (٢٠١٦-ئێستا)،[2] کە بەھۆیەوە خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگرانی وەرگت بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە زنجیرەیەکی درامی لە ٢٠١٨ دا.[3] بەھۆی ڕۆڵەکەیەوە، بۆ خەڵاتی ئێمی و گۆڵدن گڵۆب پاڵێورا.[4][5]
زانیاریی خێرا دەیڤد ھاربەر, لەدایکبوون ...
دەیڤد ھاربەر | |
---|---|
لەدایکبوون | دەیڤد کینیث ھاربەر[1] (١٩٧٥-٠٤-١٠) ١٠ی نیسانی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٩ ساڵ) وایت پلەینس، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خوێندنگە | کۆلێژی دۆرتماوث |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٩٩–ئێستا |
دایخە
دەیڤد ڕۆڵی یاریدەدەری ھەبووە لە فیلمەکانی Brokeback Mountain (٢٠٠٥)، Quantum of Solace (٢٠٠٥)، The Green Hornet (٢٠١١)، End of Watch (٢٠١٢)، The Equalizer (٢٠١٤)، Black Mass (٢٠١٥)، و Suicide Squad (٢٠١٦). و ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی پاڵەوانی Hellboy (٢٠١٩).