زانستی سرووشتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە زانستدا، زاراوەی زانستی سرووشتی ئاماژە دەکات بە پێڕەوێکی لەسەر بنەمای سروشتی بۆ تاوتوێکردنی گەردوون. گەردوونێک کە وادەزانرێت گوێڕایەڵ و فەرمانبەری یاساگەلێکە کە بنچینەی سروشتییان ھەیە. زانستی سروشتی ناوکی گشت زانستەکانە.
زانیاریی خێرا زانستی سروشتی, لقی ...
دایخە
ھەروەھا، زاراوەی زانستی سرووشتی بەکاردەھێنرێت بۆ جیاکردنەوەی ئەو گۆڕەپانە زانستییانە کە لە میتۆدی زانستی کەڵکوەردەگرن بۆ تاوتوێکردنی سروشت، لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان کە لە میتۆدی زانستی کەڵکوەردەگرن بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵگا و ئاکاری مرۆڤ؛ و لە زانستە شێوەیییەکان،[1] وەکوو: بیرکاری و مەنتیق کە میتۆدۆلۆژییەکی تر بەکاردەھێنن.