سۆسیالیستە دیموکراتەکانی ئەمریکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
سۆسیالیستە دیموکراتەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: Democratic Socialists of America, DSA) ڕێکخراوەیەکی سوودنەخوازی سۆشیالیست و ڕووتێکەری کرێکاران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە ئەیدیۆلۆجیای ئەندامەکانی لە کشانێکی نێوان سۆسیالدیموکراسی ھەتا سۆشیالیزمی دیموکراتیکدایە. ڕیشەی ئەم ڕێکخراوەیە ھەڵدەگەڕێتەوە سەر پارتی سۆسیالیستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە یۆجین دێبز، نۆرمەن تامس و مایکل ھەرینگتۆن لە سەرکردەکانی بوون.[1] مایکل ھەرینگتۆن کە سەرکردەی باڵی کەمینە کە دژ بە وەرچەرخاندنی حیزبەکە بەڕەو سۆسیالدیموکراتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی پەیماننامەی نەتەوەیی ١٩٧٢ ڕاوەستابوو، کۆمیتەی ڕێکخەری سۆسیالیستی دیمۆکراتی دامەزراند. ئەم کۆمیتەی ڕێکخەری سۆسیالیستی دیمۆکراتە کە مایکل ھەرینگتۆن ناوی «پاشماوەی پاشماوە»ی لەسەری دانابوو بەزوانە بوو بە گەورەترین گرووپی سۆسیالیستی دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکان. لە ساڵی ١٩٨٢ کۆمیتەی ڕێکخەری سۆسیالیستی دیمۆکرات لەگەڵ بزووتنەوەی ئەمریکای نوێ یەکیان گرت کە یەکێتییەک بوو لە ڕۆشنبیرانێک کە لە بزووتنەوەکانی چەپی نوێی دەھەی ١٩٦٠ ھەڵسابوون و ئەندامەکانی پێشووی پارتییە سۆسیالیست و کۆمۆنیستەکانی چەپی کۆن.[2]