سەرۆک خێزان (فیلم)
فیلمێکی ١٩٧٢ی دەرھێندراوی فرانسس فۆرد کۆپۆلا / From Wikipedia, the free encyclopedia
باوکی ڕۆحی یاخود باوکی ئایینی، باوکی خودایی، باوکسالار و سەرۆک خێزان (بە ئینگلیزی: The Godfather)، فیلمێکی ئەمریکیی تاوانکاری ساڵی ١٩٧٢ە لە دەرھێنانی فرانسس فۆرد کۆپۆلا و بەرھەمھێنانی ئالبێرت س. ڕوودی، لە پڕفرۆشترین ڕۆمانی ماریۆ پوزۆ کە بە ھەمان ناوەوەیە وەرگیراوە. ئەکتەرانی سەرەکی مارلۆن براندۆ و ئال پاچینۆن کە ڕۆڵی سەرۆکی خێزانێکی تاوانکاری خەیاڵی ناو نیویۆرک دەگێڕن. چیرۆکەکی ناو فیلمەکە، کە لە نێوان ساڵانی ١٩٤٥ بۆ ١٩٥٥ە، باس لە خێزانێک دەکات کە سەرۆکەکەیان ڤیتۆ کۆرلیۆنە (براندۆ)، تیشک دەخاتە سەر گۆڕانکاری مایکڵ کۆرلیۆن (پاچینۆ) لە کەسێکی دوودڵی دەرەکی لە خێزانەکەیەوە بۆ سەرۆکێکی مافیای دڵڕەق.
The Godfather باوکی ڕۆحی | |
---|---|
دەرھێنەر | فرانسس فۆرد کۆپۆلا |
بەرھەمھێنەر | ئالبێرت س. ڕوودی |
شانۆنامە |
|
لەسەر بنەمای | ڕۆمانی The Godfather لە لایەن ماریۆ پوزۆ |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | نینۆ ڕۆتا |
وێنەگری سینەمایی | گۆردن ویڵیس |
مۆنتاژ |
|
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | پاراماونت پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٧٧ خولەک[1] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٥–٦٫٥ میلیۆن |
داھات | $٢٤٥–٢٨٦ میلیۆن |
پاراماونت پیکچەرز مافی ڕۆمانەکەیان وەرگرت بە نرخی $٨٠٬٠٠٠، پێش ئەوەی بەناوبانگ ببێت.[2][3] جێبەجێکارانی ستۆدیۆکە کێشەیان ھەبوو لە دۆزینەوەی دەرھێنەرێک؛ کاندیدکراوە سەرەتایییە کەمەکانیان لە پۆستی خۆیان ھاتنە خوارێ پێش ئەوەی کۆپۆلا پەیمان ببەستێت بۆ دەرھێنانی فیلمەکە. ئەوان و کۆپۆلا بیر و بۆچوونی جیاوازیان ھەبوو کە کێ ڕۆڵی کاراکتەرەکان بگێڕێت، بەتایبەتیش ڤیتۆ و مایکڵ. وێنەگرتنەکە بەگشتی لە ناو نیویۆرک و سیسیلیدا بوو، و لەپێش خشتەی کاتەکانەوە تەواوبوو. مۆسیقاکانی ناو فیلمەکە لەلایەن نینۆ ڕۆتاوە ئاوازی بۆ دانرابوو، لەگەڵ چەند پارچەیەکی زیادکراوی کارمین کۆپۆلا.
فیلمەکە پڕداھاتترین فیلمی ساڵی ١٩٧٢ بوو،[4] و بۆ ماوەیەکیش بە پڕداھاتترین فیلمی مێژوو دانرا،[3] بە داھاتی نزیکەی $٢٤٥–٢٨٦ میلیۆن لە بۆکس ئۆفیس. فیلمەکە سوپاسێکی جیھانیی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە، لەگەڵ ستایشیش بۆ ئەکتەران، بەتایبەتیش بۆ براندۆ و پاچینۆ، بۆ دەرھێنان، سیناریۆ، وێنەگرتنی سینەمایی، دەستکاریکردن، مۆسیقا، و ڕۆڵبینینی مافیا. فیلمەکە پیشەی براندۆی نوێکردەوە، کە لە ساڵانی ١٩٦٠کان بێھێز ببوو پێش ئەوەی ڕۆڵ ببینێت لە فیلمە گەورەکانی وەک کۆتا تانگۆ لە پاریس، سوپەرمان، ئەپۆلکەلایپس ناو، و پیشەی سەرکەوتووی کۆپۆلا، و پاچینۆ، و تەواوی کەسانی دیکەی ناو فیلمەکەی پیشاندا. لە ٤٥ھەمین خەڵاتەکانی ئەکادیمییەکاندا، توانی ببێت بە براوەی ئۆسکار بۆ باشترین وێنە، باشترین ئەکتەر (براندۆ) و باشترین سیناریۆی وەرگیراو (بۆ پوزۆ و کۆپۆلا). حەوت پاڵێواراوەکانی دیکەی بۆ ئۆسکار پێکھاتبوون لە پاچینۆ، جەیمس کان، ڕۆبێرت دوڤۆڵ (باشترین ئەکتەری پاڵپشت)، و کۆپۆلاش بۆ باشترین دەرھێنەر.
لە دەرچوونی فیلمەکەوە، بەفراوانی بە یەکێک لە باشترین و کاریگەرترین فیلمەکانی مێژوو دادەنرێت، بەتایبەتی لە ژانری مافیادا.[5] فیلمەکە ھەڵبژێردرا بۆ پاراستن لە تۆمارگەی جیھانیی فیلمی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کتێبخانەی کۆنگرەدا لە ساڵی ١٩٩٠، بە «کلتووری، مێژوویی، یان جوانی تایبەت» دانرا لە ڕیزبەندی دووەم باشتەێن فیلم لە سینەمای ئەمریکادا (لەپشت فیلمی سیتیزن کەین) لەلایەن ئینستیتیوتی فیلمی ئەمریکی. دواتر درێژەی پێدرا بە فیلمەکانی سەرۆک خێزان بەشی ٢ (١٩٧٤) و سەرۆک خێزان بەشی ٣ (١٩٩٠).