فەیسەڵی دووەم
سێیەم و کۆتا شای عێراق (١٩٣٥–١٩٥٨) / From Wikipedia, the free encyclopedia
شا فەیسەڵی دووەم بن غازی بن فەیسەڵ بن حوسێن بن عەلی ھاشمی (بە عەرەبی: الملك فيصل الثاني) (٢ی ئایاری ١٩٣٥ – ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨)، سێیەم و کۆتا پادشای عێراق لە بنەماڵەی ھاشمییەکان. لە ساڵی ١٩٣٩ دوای کۆچی دوایی باوکی بەناوی شا غازی، کرا بە پاشا و لەژێر سەرپەرشتی خاڵۆی بەناوی شازادە عەبدولئیلا بوو بە پاشا، تا گەیشتە تەمەنی یاسایی بۆ حوکمڕانی، لە ٢ی ئایاری ١٩٥٣ تاجی پاشایەتی لەسەر دانرا. شا فەیسەڵ بەردەوام بوو لە حوکمڕانی تا تیرۆرکردنی لە ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ لە کۆشکی شاھانەی ئەلریحاب لە پایتەختی بەغدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی شاھانە. بە تیرۆرکردنی ئەو دەسەڵاتی ٣٧ ساڵەی پاشایەتی ھاشمی لە عێراق کۆتایی ھات و دوای ئەوە سەردەمی کۆماریی دەستی پێکرد. بەڵام لقی ئوردنی بنەماڵەی ھاشمی مایەوە، کە بە خزمایەتی پەیوەندی بەوەوە ھەیە بەو پێیەی کوڕی ئامۆزای شا حوسێن بن تەلالی پاشای ئوردنە.[1]
فەیسەڵی دووەم | |
---|---|
بە عەرەبی: فيصل الثاني | |
لەدایکبوون | ٢ی ئایاری ١٩٣٥ بەغدا، عێراق |
مردن | ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨(١٩٥٨-٠٧-١٤) (٢٣ ساڵ ژیاوە) بەغدا، عێراق |
ھۆی مەرگ | برینی فیشەک |
کوژراوە بە دەستی | Q22934547 |
شوێنی ناشتن | بەغدا |
باوک | غازی یەکەم |
دایک | عالییە کچی عەلی |
خێزان | ھاشمییەکان |
پیشە | شا، کارمەندانی سەربازی |
پۆستەکان | پاشای عێراق |
پەروەردە | قوتابخانەی ھارۆو، قوتابخانەی ساندرۆید |
ئایین | سوننە، ئیسلام |
باری تەندرووستی | ئاسم |
وەرزش | جودۆ |
لقی سەربازی | ھێزی ئاسمانیی شاھانە |