میڵی بۆبی بڕاون
خانمەئەکتەرێکی بەڕیتانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
میڵی بۆبی بڕاون (لەدایکبووی ١٩ی شوباتی ٢٠٠٤)[1] خانمەئەکتەر، نمایشکار و بەرھەمھێنەرێکی بەڕیتانیی لەدایکبووی ئیسپانیایە.[2][3][4] کارە سەرەتایییەکانی میڵی بریتی بوون لە ڕۆڵی میوان لە تەلەڤیزیۆن. لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا، ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد بە ڕۆڵی جەین «ئیلێڤن» ئایڤس لە وەرزی یەکەمی زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا)،[5] کە نوێ کراوەتەوە بۆ چوار وەرزی دیکە. بۆ بەرجەستەکردنی ئیلێڤن دوو جار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی لە ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و دوو جار بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بۆ باشترین نواندنی خانمەئەکتەرێک لە زنجیرەیەکی درامی لە ٢٠١٧ و ٢٠١٨، کە کردییە یەکێک لە گەنجترین پاڵێوراوەکان بۆ خەڵاتەکە.[6] لەگەڵ کاستی سەرەکیی شتە نامۆکاندا، خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشەی بۆ باشترین نواندن لەلایەن کۆمەڵێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی بردەوە لە ٢٠١٧.
میڵی بۆبی بڕاون | |
---|---|
لەدایکبوون | (٢٠٠٤-٠٢-١٩) ١٩ی شوباتی ٢٠٠٤ (تەمەن ٢٠ ساڵ) ماڕبێڵا، ئیسپانیا |
نەتەوە | بەڕیتانی |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠١٣–ئێستا |
میڵی یەکەم کاری فیلمیی بریتی بوو لە ڕۆڵێکی سەرەکی لە فیلمی گۆدزێلا: پاشای دڕندەکان (٢٠١٩)، کەسایەتییەک کە دووبارە ڕۆڵی گێڕاوەتەوە لە پاشھاتەکەی گۆدزێلا دژی کۆنگ (٢٠٢١). ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە و بەرھەمھێنانی بۆ فیلمی ڕازئامێزی ئینۆلا ھۆڵمز (٢٠٢٠) کردووە.
لە ٢٠١٨دا، میڵی لە پێڕستی تایم ١٠٠ی کاریگەرترین کەسەکانی جیھاندا دانرا.[7] ھەر لەو ساڵەشدا بوو بە باڵیۆزی نیازپاکیی یوونیسێف، کە دەیکاتە گەنجترین کەس کە بۆ ئەم پێگەیە ھەڵبژێردرابێت.[8]