مێلبۆرن
شارێکی وڵاتی ئوسترالیایه / From Wikipedia, the free encyclopedia
مێلبۆرن (بە ئینگلیزی: Melbourne) دانیشتوانی نزیک بە ٤ میلیۆن کەس خەملێنراوە، پایتەختی ویلایەتی ڤیکتۆریا(یەکەم پایتەختی ئوسترالیا پێش کانبێرا) و گرینگترین شاری کەلتووری وڵاتی ئوسترالیایە. مێڵبۆرن لە ڕووی دانیشتوانەوە دووەم شاری گەورەی وڵاتی پان و بەرینی ئوسترالیایە. ئەو شارە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتی ئوسترالیا و لە ویلایەتی ڤیکتۆریا ھەڵکەوتووە.
مێلبۆرن ڤیکتۆریا | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پۆتانەکان | 37°48′49″S 144°57′47″E | ||||||||
دانیشتووان | 4,442,919 people (2014)[1] (٢ھەم) | ||||||||
• چڕی | ٤٣٠/km2 (١٬١٠٠/sq mi) [2] | ||||||||
دامەزران | ٣٠ ئۆگۆستی ١٨٣٥ | ||||||||
بەرزایی | ٣١ m (١٠٢ پێ) | ||||||||
ناوچە | ٩٬٩٩٠٫٥ km2 (٣٬٨٥٧٫٤ sq mi)(GCCSA)[3] | ||||||||
ناوچەی کاتی | AEST (UTC+10) | ||||||||
• هاوین(کاتی هاوینە) | AEDT (UTC+11) | ||||||||
شوێن | |||||||||
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی ڤیکتۆریا | ٣١ ناوەندی شارەوانی | ||||||||
ناوچەکان | گرانت, بوورک, مۆرنینگتۆن | ||||||||
ناوچەکانی دەنگدانی ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیا | 54 electoral districts and regions | ||||||||
ناوچە فیدراڵەکان | 23 Divisions | ||||||||
|
ئەمڕۆ ئەم شارە وەکوو جەمسەرێکی گرینگی پەروەردە و لێکۆڵینەوە، چاند و ھونەر و مۆدھ، وەرزش و خۆشگووزەرانی و گەشت و گوزار و ئابووری ئوستراڵیا دەناسرێ، تا ئەو جێگایە کە وەکوو پایتەختی چاند و ھونەر و مۆد و وەرزش ناوی دەبەن.
مێلبۆرن و ویلایەتی ڤیکتۆریا، لە نێو شارو شوێنەکانی ئەم وڵاتە نازناوی «شاری باخچەکانی ئوسترالیا» (Australia's garden city)ی وەرگرتوە. ئەم شارە لە دەیەی ڕابردوو دا چەندین جار وەکوو باشترین شاری جیھان ھەڵبژێردراوە.
مێلبۆرن لانکە و ناوەندی ھوونەری فیلم و سینەما، تەلەڤزیۆن، سەمای بالە، ھوونەری ئێمپێرسیۆنیسم، شێوازەکانی جۆراوجۆری سەما وەکوو نیو وێگ و مێلبۆرن شافێل، ھەروەھا ناوەندی گرینگی مۆسیقای کلاسیک و ئەوڕۆیی ئەم وڵاتەیە.تۆپانێ بە شیوازی ئوسترالیش لەم شارە وەدی ھات.
تۆڕی تراموای مێلبۆرن لە ڕووی بەربڵاوی لە پلەی یەکەمی جیھان وەستاوە. بەرزترین تاوەری نیشتەجێ بوونی جیھان، تاوەری یوریکا (تا ساڵی ٢٠٠٩) و ھەروەھا سکای دێکی بێ وێنەی ئەم تاوەرە، پێنج تاوەر لە شەش تاوەرە ئاسمان بڕە گەورەکانی ئوسترالیا، گەورەترین کازینۆ و کۆمەڵەی یاری ئوسترالیا، گەروەترین ناوەندی کڕین(مۆڵ)ی ئوسترالیا و نیوەگۆی باشوور، گەروەترین ناوەندی پێشانگایی و ناوەندی کۆبوونەوەی نیوەگۆی باشوور، کۆنترین و گەورەترین گالێری ھونەری ئوسترالیا، ھەرھەموویان لەم شارە دان.