ناسیۆنالیزم
بنەمایەکی ڕامیارییە کە بەرژەوندی نەتەوەیەک بەرزدەکاتەوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ناسیۆنالیزم یان ھەستی نەتەوایەتی یان نەتەوەخوازی (بە ئینگلیزی: Nationalism، بەفەڕەنسی: Nasionalisme. لە وشەی لاتینی nascor ـەوە واتە «من ھەم»، «لەدایک بووم» یان «ھاتوومە دونیا» وە ھاتووە) جیھانبینییەکە کە لەیەکگرتوویی تایبەتمەندییەکانی یەک نەتەوە لە جوگڕافییایییەکی دیاریکراودا سەرچاوەدەگرێت. ناسیۆنالیزم حورمەتی فەرھەنگ و مێژووی نەتەوەیی دەگرێت و خوازیارە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی بە ھەموو تایبەتمەندییەکانی خۆیەوە. ئەوانەی کە سەر بەو باوەڕەن بە ناسیۆنالیست واتە نەتەوەخواز ناسراون. ناسیۆنالیزم لە دەستپێکی سەدەی ١٧ی زایینی لە ئەورووپا سەری ھەڵدا و تا سەدەی ١٨ی زایینی درێژەی بوو و لەو ماوەیەدا دامەزراندنی ئەو دەوڵەتانەی لێکەوەتەوە کە ئەمڕۆ ئێمە دەیانبینین و دەیانناسین. دوای جەنگی جیھانی دووەم ھاوتەریبیی ناسیۆنالیزم و مارکسیزم بوونە ھۆی سەرھەڵدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ئەو گەلانە کە لە ژێر دەستەڵاتی کۆڵۆنیالیستەکان واتە ئیستیعمار دا بوون. سەرەڕای ئەو ڕێز لێگرتنەی نەتەوەیی و نیشتیمانی، ناسیۆنالیزم لە جەغزی گێرۆدەیییەکی ئەویندارانە دا خۆدەنوێنێ، دەکرێ ناسیۆنالیزم بە لۆژیکێک بۆ گەلانی ئازارچێشتوو و پێڕێخراو و پێشێلکراو دابنرێ. ئامانجی ناسیۆنالیزم بە مەبەستی ھاووڵاتیویستن و خەڵکی خۆپاراستن دایە، ھەر بۆیە ناسیۆنالیستەکان دەڵێن ئەوە دەبێتە ھۆی یەکگرتوویییەکی زۆرتر و کەمکردنەوەی چەند بەرەکی لە کۆمەڵگای یەک نەتەوەدا کە سەرکەوتوویی و ڕزگاری و بەختەوەری ئەو نەتەوەیەی لێدەکەوێتەوە. بەڵام ڕەخنەگرانی ناسیۆنالیزم دەڵێن کە ئەو خۆشەویستیی و ئەوینداریی نەتەوەیییە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی شۆڤێنیزم کە ناسەقامگیری ئاشتەوایی ھەرێمەکەی لێدەکەوێتەوە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ئایدۆلۆژیای سیاسی بەشێکە لە وتارەکانی سیاسەت |
---|
ئەنارکیزم |
مەسیحی دیموکرات |
کۆمۆنیزم |
مارکسیزم |
شۆپپارێزی |
فاشیزم |
فێمینیزم |
ژینگەخوازی |
ئیسلامی سیاسی |
لیبرالیزم |
ناسیۆنالیزم |
سۆسیالدیموکراسی |
سۆسیالیزم |
تاقمێک ناسیۆنالیست دەدرێنە پاڵ چەمکی وەک خەڵک و گەل. لەو پەیوەندییەدا ناسیۆنالیزم لەگەڵ وشەی ڕەگەزپەرستی بە یەک واتا دێن. بەیەک واتا ھەڵسەنگاندنی ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرستیی بەیەکەوە لەگەڵ لیبڕالیزم و دەوڵەتێکی نەتەوەیی کە تێیدا یاسا حاکمە بە ھەڵە لەگەڵ ئەو تاقمە کە بەنێوی خەڵکێک ڕێگایەکی چەواشەکارییان بە دوور لە نەریتی وەک ئەرک و ماف بۆ گەلێک گرتبێتە بەر بۆ ئەوەی کە خەڵکێک بە گشتی پێی تاوانبار بکرێت لە قەڵەم بدرێن، لێرەدایە کە دەبێ ئەو تاقمە کە ھەموو نەریتی مافخوازی ڕەوای گەلێک بە ھۆی توند و تیژی چەواشە دەکەن لەگەڵ گەلێک بە گشتی کە داوای ڕزگاری خۆی لە ژێر دەستی دەکا جیا بکرێنەوە.
ڕاھێنان و پەرە پێدانی فۆلکلۆر وەک بەرھەمی خۆشەویستیی و نەتەوایەتیی ڕەوتێکی پاش سەدەکانی ١٧ و ١٨ زایینییە. ئەو دونیا خۆشەویستە خەیاڵاوییە لە چاوپێداخشانێک بە ڕابردوویەکی دوور وەک بنەمایەک بۆ سەلماندنی ڕاستەقینەبوون و دەستکرد نەبوونی ئەو مێژوویە دا دەبیندرێتەوە. لە زۆربەی ئەو وڵاتانەدا کە ئەو ھەستە توانراوە ئاوێتەی ناسیۆنالیزم بکرێت، ڕاھێنان و ناساندنی فۆلکلۆر بۆتە لەنگەرێک بۆ بە ھێزکردنی کۆمەڵگای ئەو وڵاتانە. ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ئەو وڵاتانەی کە بوونیان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە ساڵەکانی نێو سەدەی ١٨ دا وەک ئاڵمان، فینڵاند، نۆڕوێژ نەناسرابوون. لەو جێیانە فۆلکلۆر وەک کۆڵەکەیەک بۆ بووژاندنەوەی فەرھەنگی نەتەوایەتی بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی سەربەخۆ کەسایەتێکی بەرچاوی بوو. لە ماوەی سەدەی ١٩ی زایینی دا فۆلکلۆر ھەر نەخشی ئەو کەسایەتییەی گێڕاوە و بۆتە ھۆی ئەوە کە بەرھەمی ئەدەبی بکرێتە میراتێکی مێژوویی بۆ پاراوکردنی زمان لە کۆماری ئیرلەند و ھەروەھا لە زۆر وڵاتانی ئەفریقایی دا. بەڵام لە سوید فۆلکلۆر لە ڕەوتی ناسیۆنالیزمدا بەو ڕادەیە کەڵکی لێوەرنەگیراوە. تا ئەو جێگایە ھێمای ویکینگەکان و گوستا و واسا گوستاو ئادۆڵف و کاڕڵی دوازدە ئەو خەیاڵانەیان وەک ھێمایەکی نەتەوایەتی تا ڕادەیەک بۆ ھەڕێم و مەڵبەندی تایبەتی وەدیھێنا؛ و تا ئەو جێگایە کە ئەو ھێما ھەرێمییانە توانیان نوێنەرایەتی تا پلەی نەتەوایەتی لە ئەستۆ بگرن، بۆ وێنە سازکردنی ڕەواڵەتێک لە دیمەنی مەڵبەندی دالارنا وەک شوێنێکی کە زۆرتر سوید بوونیان پێوەدیارە.
ناسیۆنالیزم لەو وڵاتانەی کە دوورگەن زۆرتر لە دەوری لاوژە وەک فۆلکلۆر ھاتۆتە گۆڕێ. لە ئایسلاند بە پێچەوانەوە، ناسیۆنالیزم لە سەر بنەمای ئەدەبییاتی چیرۆکی سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست وەک فۆلکلۆر ھاتۆتە گۆڕێ، چونکە فۆلکلۆری باوی سەرزاران بە ھێند نەگیرابوو و بە پێچەوانەوە ئەو بەیت و باوانە کراونە بنەمایەکی نزمی پلەی فەرھەنگیی.