وەزیری بەرگریی ئەمریکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
وەزیری بەرگری ئەمریکا سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکایە ھەر وەک چۆن ئەم پۆستە لە زۆرێک لە وڵاتاندا ھەیە.[1] وەزیری بەرگری لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بە ڕاوێژ و ڕەزامەندی ئەنجومەنی پیران دیاری دەکرێت و ھەڵگری ئەم پۆستە بەپێی یاسا بە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دادەنرێت. وەزیری بەرگری ئەمریکا نووسینگەیەکی یاسایییە، وەزیری بەرگریش ماف و دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاراستە بکات و دەبێت یاریدەدەر بۆ ڕاوێژکاری خۆی دانێت.
وەزیری بەرگری ئەمریکا | |
---|---|
(بە ئینگلیزی: United States Secretary of Defense) | |
لە پۆستەکەدایە | |
لۆید ئۆستن | |
دەستبەکاربوون | ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ |
وڵات | ئەمریکا |
نازناو | وەزیری بەرگری ئەمریکا |
دەربارەی پۆستەکە | |
شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی | پێنتاگۆن واشنتن |
دیاریکراو لەلایەن | سەرۆکی ئەمریکا |
ماوەی کارکردن | کاتێکی دیاریکراو نییە. |
دامەزراندنی پۆستەکە | ١٩ی ئەیلوول ١٩٤٧ |
یەکەمین کەس کە بەرپرسیارێتییە | جەیمس فۆرچێل |
جێگری | جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا |
ماڵپەڕی فەرمی | http://www.defense.gov/ |
وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوە و وەزیری گەنجینە و ئابووری و وەزیر ناوخۆ بە گشتی بە چوار وەزیری گرنگ دادەنرێن بەھۆی گرنگی وەزارەتەکانیانەوە.[2] بۆیە وەزیری بەرگری مووچەیەکی ئاستی یەک وەردەگرێت، بەمەش ساڵانە ١٩٩ ھەزار و ٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی مووچە وەردەگرێت. وەزیری بەرگری ئێستا لۆید ئۆستینە و لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١وە ئەو پۆستەی وەرگرتووە.
سوپای ئەمریکا و ھێزی دەریایی و مارینزی ئەمریکا لە ساڵی ١٧٧٥ دامەزرا، کە ئەمەش ھاوکات بوو لەگەڵ شۆڕشی ئەمریکا، وەزارەتی بەرگری لەژێر ئیدارەی وەزیری جەنگ و بە فەرمانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ساڵی ١٧٨٩ بۆ بەڕێوەبردنی سوپای ئەمریکا ە ھێزی دەریایی دامەزراوە تا ئەو کاتەی بەشی تایبەتی ھێزی دەریایی لە ساڵی ١٧٩٨ کرایەوە.