پۆڵ ڕەیزەر
ئەکتەر، کۆمیدیان، نووسەر، و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
پۆڵ ڕەیزەر (لەدایکبووی ٣٠ی ئازاری ١٩٥٦)[1] کۆمیدیان، ئەکتەر، نووسەر، و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە. ناسراوە بەڕۆڵەکانی وەک مایکڵ تایلۆر لە سیتکەمی ١٩٨٠ اکانی My Two Dads، پۆڵ بەچمان لە سیتکەمی ئێن بی سی Mad About You، مۆدێڵ لە فیلمی ١٩٨٢ی Diner، کارتەر بورک لە فیلمی ١٩٨٦ی Aliens، وەک لێکۆڵەر جێفری فڕایدمان لە Beverly Hills Cop (١٩٨٤)، و Beverly Hills Cop 2 (١٩٨٧)، و وەک جیم نێیمان لە فیلمی ٢٠١٤ی Whiplash و دەگ گێتی لە زنجیرەی ئەمەزۆن ڤیدیۆیRed Oaks.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
پۆڵ ڕەیزەر | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٥٦-٠٣-٣٠) ٣٠ی ئازاری ١٩٥٦ (تەمەن ٦٨ ساڵ) نیویۆرک ستی، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پەروەردە |
|
خوێندنگە | زانکۆی بینگھامتن |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٢-ئێستا |
| |
ھاوسەر | پاوڵا ڕاڤێتز (ھاوسەرگیری ١٩٨٨) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
وێبگە | paulreiser |
ڕەیزەر لە ڕانکی ٧٧ەمین دانراوە لە لیستی Comedy Central ی ٢٠٠٤ بۆ «١٠٠ باشترین ستاند-ئەپەکانی ھەموو کات». ناوی کۆمپانیای بەرھەمھێنەرەکەی ڕەیزەر، Nuance Productions، بیرۆکەکەی لە یەکێک لە دێڕەکانییەوە لە فیلمی Diner بۆ ھاتووە، کە کارەکتەرەکەی باسی ناڕەحەتییەکەی دەکات لەگەڵ وشەی "nuance".
ڕەیزەر لە زنجیرەی سەروو سروشتی ترسناکی نێتفلیکسی شتە نامۆکان بەڕۆڵی دکتۆر سام ئۆوینز دەرکەوتووە. ڕەیزەر لە وەرزی دووەمی The Kominsky Method بەڕۆڵی ماڕتن دەرکەوتووە، خۆشەویستەکەی میندی کۆمینسکی.