پەرلەمانی کوردستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەرلەمانی کوردستان، بەفەرمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق یان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان و ھێزی یاسادانەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە. پەرلەمانی کوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە کار کە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی کە لە ماددەی ١١٠ی دەستووری کۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون.[1] خولی چوارەمی پەرلەمان لە ١١١ نوێنەر پێک ھاتووە و سەرۆکی ئێستای ڕێواز فایەقە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە لە پێشوودا وتارێکی ھەڵبژێردراو بووە، بەڵام بەپێی یەکدەنگی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا یەکلایی کرایەوە کە چی تر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجێت، بۆیە ئێستە چی تر وتارێکی ھەڵبژێردراو نییە. لەوانەیە ھۆکاری نەمانی وەک وتارێکی ھەڵبژێردراو لە پەڕەی وتووێژەکەی باس کرابێت. |
پەرلەمانی کوردستان-عێراق ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق | |
---|---|
جۆر | |
جۆر | تاک ئەنجومەن |
مێژوو | |
دامەزراندن | ١٩٩٢ |
سەرکردایەتی | |
سەرۆکی پەرلەمان | ڕێواز فایەق، (یەنەکە) لەدوای ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ |
جێگری سەرۆکی پەرلەمان | ھێمن ھەورامی، (پەدەکە) |
پێکھاتە | |
کورسییەکان | ١١١ |
[[پەڕگە:|120px|alt=]] | |
گرووپە سیاسییەکانی | حیزبە نوێنەرەکان لە پەرلەمان
|
شوێنی کۆبوونەوە | |
تەلاری پەرلەمانی کوردستان | |
ماڵپەر | |
ماڵپەری فەرمیی پەرلەمان |
ئەندامانی پەرلەمان چوار ساڵ جارێک لە ھەڵبژاردنی گشتیی لە ھەرێمی کوردستاندا دەستنیشان دەکرێن. لانی کەم دەبێ ٢٥٪ -ی ئەندامانی پەرلەمان ژن بن. دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان پێک دێت. لەھەر ساڵێکدا دوو خولی بەستنی ھەیە، یەکەم لە ئازار تا کۆتاییی حوزەیران و دووەم لە ئەیلوول تا کۆتاییی کانوونی یەکەم.