پەرەسترۆیکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەرەسترۆیکا (/ˌpɛrəˈs trɔɪkə/؛ بە ڕووسی: перестройка، IPA: [pʲɪrʲɪˈstrojkə]) بزووتنەوەیەکی چاکسازی سیاسی بوو لەناو حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت (CPSU) لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرفراوان پەرەی سەند لەژێر دروشمی چاکسازی سیاسی. مانای ڕستەیی پەرەسترۆیکا لە دووبارە داڕشتنەوە ھاتووە، کە ئاماژەیە بۆ داڕشتنەوەی سیستەمی سیاسی و ئابووری یەکێتیی سۆڤیەت، لە ھەوڵێکدا بۆ کۆتایی ھێنان بە سەردەمی دواکەوتویی.[1]