پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی یان گەشەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی (بەئینگلیزیی: Video Game Developer) پەرەپێدەرێکی نەرمامێرە کە تایبەتمەندە لە بواری پەرەپێدانی کایەی ڤیدیۆییدا کە بریتییە لە پرۆسەی بەرھەمھێنانی کایەی ڤیدیۆیی.[1][2] پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی دەکرێت تاکەکەسێک[3] یان گرووپێک بێت لە کارمەندی کۆمپانیایەکی دیاریکراو کە لەنێوان خۆیاندا ئەرکەکانیان دابەش کردووە بۆ چەند بوارێکی جیاواز، لەوانە بەرنامەسازی، شێوەسازی، ھوونەری، تێستکردن و ھتد. زۆرینە کۆمپانیاکانی پەرەپێدانی کایەی ڤیدیۆیی خاوەنی پاڵپشتی ماددیی و بەبازاڕکردنن لەلایەن بڵاوکەرەوەکانی کایەی ڤیدیۆیی.[4] ئەو پەرەپێدەرانەی کە پاڵپشتی ماددی خۆیان بۆخۆیان دابین دەکەن پێیان دەگووترێت سەربەخۆ و زۆرینەی کات کایەی ڤیدیۆیی سەربەخۆۆ درووست دەکەن.[5]