چەنگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
چەنگ[1] یان ھارپ (بە ئینگلیزی: Harp) ئامێریکی مۆسیقی تەلدارە کە چەند تەلێکی سەربەخۆ لەخۆ دەگرێت و ھەرییەکەیان دەنگ بۆ پیچێک دەردەکەن. چەنگەکان ناسراون و لە کیشوەرەکانی ئاسیا، ئەورووپا و ئەفریقا ھەبوون و کۆنترینیان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٫٠٠٠ پ. ز.. ئامێرەکە ناوبانگێکی گەورەی لە کیشوەری ئەورووپا ھەیە و زۆربەی جار لە ئۆرکێسترا و ئۆپێرادا بەکاردێت.