ڕاستڕەوی
ڕەوتێکی ھزری و سیاسی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕاستڕەوی یان ڕاستگەرایی لە وێژەی سیاسیدا بەو ھەڵوێستانە دەوترێت کە دەیانەوێت سیستم و پلەبەندی کۆمەڵایەتی نەریتی بپارێزن.[1] [2] [3] [4] [5] ڕیشەی زاراوەی ڕاستڕەوی و چەپڕەوی دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی فەرەنسا و ئاماژە بەو شوێنە دەکات کە ئەندامانی پەرلەمان تێیدا دادەنیشتن؛ ئەوانەی لە لای ڕاست دانیشتبوون پشتگیریان لە پاراستنی دامەزراوەکانی پاشایەتی و ئەرستۆکراسی و ئایینی فەرمی دەکرد.[6] [7] [8] [9]