ژیاننامە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ژیاننامە یان بیۆگرافی (بە ئینگلیزی: biography) نووسین یان باسکردنی وردەکاری ژیانی کەسایەتییەکە، بڕگەکانی نووسینی ژیاننامە چەندین بڕگە و بابەتی سەرەکی ھەن وەک لەدایکبوون و مردن و کارەکان و پەیوەندییەکان و خوێندن ھتد..، نووسینی ژیاننامە بەپێی کەسی ژیاننامەنووس دەگۆڕێت، زۆرجاریش کەسەکان خۆیان ژیاننامەی خۆیان دەنووسن، زۆر جار ژیاننامەنووسیش لایەنێکی ئەدەبی تێیدا زاڵە لەوێنەی بەرھەمی چێشتی مجێوری ھەژار کە زۆرتر وەک ڕۆمانێکی ھونەری دەردەکەوێت، ھەروەھا کتێبی گەشتی ژیانم لە نووسینی مەسعوود محەممەد کە وەک باسکردن لە ژیانی سیاسی یان ناسۆری دێتە بەرچاو[1]