کاترین ھۆوارد
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاترین ھۆوارد (بە ئینگلیزی Catherine Howard) لە دایک بووە لە (١٥٢٣ –١٥٤٢)، لە ساڵی ١٥٤٠ تا ١٥٤١شاژنی ئینگلتەرا بووە وەک ھاوسەری پێنجەمی شا ھێنری ھەشتەم. کچی لۆرد ئێدمۆند ھاوارد و جۆیس کالپێپەر بووە کە ئامۆزای ئان بۆلینە (ھاوسەری دووەمی شا ھێنری ھەشتەم)، و خوشکەزای تۆماس ھاوارد بوو، تۆماس ھۆوارد گەورەی نۆرفۆلک بووە و تۆماس ھاوارد سیاسەتمەدارێکی دیار بوو لەلای شا ھێنری، ئەمەش ھەلی بۆ کاترین مدروستکرد ببێتە پێنجەم ھاوسەری پاشا ھێنری، ئانی کلیڤس ھاوسەری چوارەمی شا ھێنری بوو و شا ھێنری پاش تەنھا ١٩ لە جیابونەوە لە ئان کڵیڤس ھاوسەرگیری لەگەڵ کاترین ھۆوارد کرد. کاترین لە ٢٨ی تەممووزی ١٥٤٠ لە کۆشکی ئۆتلاندز لە شاری سووری ھاوسەرگیری لەگەڵ شا ھێنری کرد،[1] کە ئەو کات شا ھێنری تەمەنی ٤٩ ساڵ بوو، و ئان تەمەنی لە نێوان ١٥ بۆ ٢١ساڵی دابوو.[2]
زانیاریی زیاتر لەدایک بوون ١٥٢٣، لەندەن لە ئینگڵەند ...
لەدایک بوون ١٥٢٣، لەندەن لە ئینگڵەند |
---|
مردن ١٥٤٢، تەمەنی ١٩ساڵ، لەندەن، ئینگڵەند |
شێوازی مردن سەربرین، لە تاوەری ئینگڵەند |
ھاوسەر شا ھێنری ھەشتەمی ئینگڵند |
لە بنەماڵای ھۆوارد |
واژووکەی |
دایخە