کەیڵەب مەگڵاکڵین
ئەکتەرێکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کەیڵەب ڕێجیناڵد مەگڵاکڵین[1] (لەدایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١)[2] ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمریکییە. بە ڕۆڵی لوکەس سینکڵەیر لە زنجیرەی نێتفلیکسی شتە نامۆکان ناسراوە. کەیڵەب دەستی بە کاری نواندن کرد کە لە ئۆپێرایەکدا دەرکەوت بە ناوی Lost in the Stars لە کۆپەرستاون، نیویۆرک لە گڵیمەرگڵاس ئۆپێرا ھاوس. پاشان لە ستەیجی بڕۆدوەی ڕۆڵی سیمبای گەنجی گێڕا لە The Lion King. لە ٢٠١٧ دا، کەیڵەب لە کورتە زنجیرەی BET بە ناوی The New Edition Story دەرکەوت کە ڕۆڵی ڕیکی بێڵی بە گەنجی ئەگێڕا.
زانیاریی خێرا کەیڵەب مەگڵاکڵین, لەدایکبوون ...
کەیڵەب مەگڵاکڵین | |
---|---|
لەدایکبوون | کەیڵەب ڕێجیناڵد مەگڵاکڵین (٢٠٠١-١٠-١٣) ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ (تەمەن ٢٢ ساڵ) کاڕمێڵ، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١٢–ئێستا |
دایخە