گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن (بە ئینگلیزی : Arlington National Cemetery) یەکێکە لە گۆڕستانە نیشتمانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەکەوێتە ناوچەی ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە نزیک ڕووباری پۆتۆماک. ڕووبەرەکەی ٦٢٤ هێکتار (٢٥٣ دۆنم)ە. ئەو شوێنەیە کە مردووانی ململانێکان لە وڵاتەکەدا نێژراون، کە لە شەڕی ناوخۆی ئەمریکا و شەڕەکانی دیکەی پێشووەوە دەستی پێکردووە.
گۆڕستانەکە لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی ئەمریکادا لە تەنیشت ماڵی ئارلینگتۆن دامەزراوە، کە بە وەسیەت بۆ بنەماڵەی ڕۆبەرت ئێدوارد لی بووە و هاوسەرەکەی ماری ئانا لی (نەوەکچی مارتا واشنتۆن) بووە خاوەنی موڵکەکە. گۆڕستانەکە دەکەوێتە تەنیشت ماڵی ئارلینگتۆن و پردی یادەوەری ئارلینگتۆن و یادگارییەکانی دیکە. ناوچەکە لە مانگی نیسانی ٢٠١٤دا لە تۆماری نیشتمانی شوێنە مێژووییەکان تۆمارکراوە.[1]