ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر (بە عەرەبی: منتخب قطر لكرة القدم) ھەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری وڵاتی قەتەر یە و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی قەتەر و سەرپەرشتی دەکرێت، یەکەمین یاری ھەڵبژاردەکە لە ٢٧ی ئازاری ١٩٧٠ بووە لەبەرامبەر ھەلبژاردەی تۆپی پێی بەحرەین کە یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ دۆڕا و گەورەترین بردنەوەشی بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بووتان بووە کە لە٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بووە بە ئەنجامی پازدە گۆڵی بێبەرامبەر ھەروەھا لە ٨ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٣ یش گەورەترین شکستی نۆش کردووە ئەوکات بە ٩ گۆڵ بێ بەرامبەڕ لە گەل ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کووەیت دۆڕا. ھەڵبژاردەی قەتەر ٩ جار بەژداری جامی نەتەوەکانی ئاسیا کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩ بووە پاڵەوانی جامەکە. لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆیەکەمینجار مێوانداری و بەژداری جامی جیھانیی فیفا دەکات.[1]
زانیاریی خێرا نازناوەکان, یەکێتی ...
نازناوەکان | العنابي (مارۆنی) |
---|---|
یەکێتی | یەکێتی تۆپی پێی قەتەر |
Sub-confederation | ڕۆژاوای ئاسیا |
Confederation | یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا |
پلەی فیفا | ٣٣ |
جامی جیھانی |
دایخە