لەک
From Wikipedia, the free encyclopedia
لەک[1][2] گەلێکی[3] کوردییە[4][5] کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە پارێزگاکانی کرماشان، لوڕستان، ئیلام، ھەمەدان دەژێت. زمانی زگماکیی لەکەکان زاراوەی لەکیە کە بەشێک لە زمانی کوردی دێت بە ئەژمار[6][7][8]. لە ڕووی ئایینەوە لەکەکان سەر بە ئایینی ئیسلامن و زۆرینەیان شیعەن و کەمێک لە لەکەکان سەر بە ئایینی یارسانن. جەماوەری لەکەکان نزیک ١/٥ ھەتا ٢ ملیۆن کەس ھەزیر دەکرێت. لەک یەکێکە لەگەورەترین گەلانی کوردستانە کە میرنشینی ئەردەڵان و ھەرێمی لوڕستانیان پێکھێناوە و ھەروەھا بەسەرکردایەتی کەریم خانی زەند توانیان نیو سەدە فەرمانرەوایەتی ئێران بکەن.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |||||
---|---|---|---|---|---|
١,٥٠٠,٠٠٠ | |||||
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |||||
زمانەکان | |||||
کوردیی لەکی | |||||
ئایین | |||||
ئیسلامی شیعە، یارسان | |||||
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |||||
کوردەکانی دیکە (کوردی باشوور، گۆران، کورمانج، سۆران، زازا)، لوڕ |
ھەروەھا تیرەیەک لە کوردەکان بە ناوی لەک لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی ھەولێر، کەرکووک و ھەندێک ناوچە لە سلێمانی دەژین کە بە زمانی کوردیی سۆرانی قسە دەکەن و سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن و ھۆزەکانی وەکوو زەند، بلباس، ھەمەوەند، سیان، نانەکەلی، رۆژبەیانی و شێخ بزەینی لە خۆ دەگرێت. جگە لەمە، لە ئەدەنەی تورکیایش ھۆزی شێخ بزەینی دەژێت کە ناوی لەکی لە سەرە[ژێدەر پێویستە].