یارسان
ئایینێک لە کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
یارسان،ئایینی یاری، ئەھلی حەق یان کاکەیی دینێکی تایبەتن کە ھەڵگری بیروباوەڕی ئایینی جیاوازن، لە گەلێک شوێنی کوردستاندا بڵاون، بە تایبەت لە ھەڵەبجە و گوندی ھاوار سەر بە ھەڵەبجە کرماشان و گەرمیان. کاکەیی دانیشتووی کەرکووک و لێواری زێی نێوان ھەولێر-مووسڵ و شەبەک ئەمانە ھەموو بە بنەچەکی ھۆز و زمان و بیروباوەڕی ئایینی دەگەنەوە یەکتر. شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی یارسان لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبووتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران.[1] زۆربەیان کوردن، هەرچەند ژمارەیەکی کەمتریان هەیە باوەڕدارانی تورکی ئازەری و فارسی و عەرەبیش لەخۆدەگرن.[2][3]
ھەرچەندە کۆنترین دەقە ئایینییەکانی ئایینی یاری دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ٢ کوچی و ھەندێک لە پەرسگەکانی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام، بەڵام پێکھاتەی ئێستای لە سەدەی ٧ کوچییەوە لەلایەن سوڵتان سەھاکەوە دامەزراوە کە بە بیروباوەڕی خەڵکی یارسان بەرزترین پێگەی ھەیە لە جیھان.